8/4/2021 12:41 AM

نه‌خۆشی خه‌مۆكی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌یه‌

توێژه‌رانی ده‌ڵێن خه‌مۆكی نه‌خۆشییه‌و كاتێك كه‌سێك روبه‌ڕووی خه‌مۆكی ده‌بێته‌وه‌ به‌ئاسانی به‌ رووخساریدا دیاره‌و پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت.

چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه‌ ماناكانی خه‌مۆكی ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وانیش:

1- كاتێكدا هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌ت رێنماییت ده‌كه‌ن چۆن سه‌ركه‌توو بیت و خۆش بژیت، به‌ڵام خۆت باوه‌ڕت به‌ تواناكانت نییه‌و به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ته‌نهایی ده‌كه‌یت و خۆت دوورده‌خه‌یته‌وه‌.

2- ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆكیان هه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا خۆیان ده‌رناخه‌ن و له ‌به‌رچاوی خه‌ڵك پێده‌كه‌نن و قسه‌ی خۆش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌سیان له‌گه‌ڵدا نه‌بێت هه‌ست به‌ ته‌نهایی ده‌كه‌ن.

3- جگه‌ له‌ چۆنێتی بیركردنه‌وه‌، نه‌خۆشی خه‌مۆكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌وه‌، بۆ نموونه‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ هیلاكی و سه‌رئێشه‌ ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها باش ناخه‌ویت و هه‌ست به‌ ئازاری پشت ده‌كه‌یت.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved