توێژه‌رانی ده‌ڵێن خه‌مۆكی نه‌خۆشییه‌و كاتێك كه‌سێك روبه‌ڕووی خه‌مۆكی ده‌بێته‌وه به‌ئاسانی به رووخساریدا دیاره‌و پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت. چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه ماناكانی خه‌مۆكی ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وانیش: 1- كاتێكدا هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌ت رێنماییت ده‌كه‌ن چۆن سه‌ركه‌توو بیت و خۆش بژیت، به‌ڵام خۆت باوه‌ڕت به تواناكانت نییه‌و به‌رده‌وام هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌یت و خۆت دووردهخهیتهوه. 2- ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆكیان هه‌یه به‌رده‌وام له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا خۆیان ده‌رناخه‌ن و له به‌رچاوی خه‌ڵك پێده‌كه‌نن و قسه‌ی خۆش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌سیان له‌گه‌ڵدا نه‌بێت هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌ن. 3- جگه له چۆنێتی بیركردنه‌وه، نه‌خۆشی خه‌مۆكی كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر جه‌سته‌وه، بۆ نموونه به‌رده‌وام هه‌ست به هیلاكی و سه‌رئێشه ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها باش ناخه‌ویت و هه‌ست به ئازاری پشت ده‌كه‌یت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure