له‌باره‌ی جێگره‌وه‌كانی حه‌پی ئازارشكێن، د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م 10 خۆراكه سروشتییه كه له چێشتخانه‌كانماندا هه‌ن ئازارشكێنن. ئه‌وانیش: 1-زه‌نجه‌فیل: دژه هه‌وكردنه‌كانی تێدایه‌و مادده‌ی ئیندۆرفین له‌له‌شدا زیاد ده‌كات كه ئازار شكێنێكی سروشتییه، هه‌ربۆیه به‌كار هێنانی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولكه‌و جومگه‌كان. 2-سیر: دژه به‌كتریایی تێدایه، به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه‌كان له‌كاتی سه‌رمابووندا. 3-مێخه‌ك: زیاتر له‌كاتی ئازاری ددان و هه‌وكردنی پوك به‌كاردێت، ئه‌توانیت بیجویت له ده‌متدا بۆ ماوه‌یه‌ك تا ئازاره‌كه نامێنێت. 4-نه‌عنا: ئازارشكێنی سروشتی تێدایه كه مادده‌ی (مێنتوڵ)ه، ئه‌گه‌ر وه‌كو زه‌یت به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌ساجكردن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بخورێت بۆ ئازاری ته‌هه‌یوجی كۆڵۆن و هه‌وكردنی قورگ به‌كاردێت. 5-سركه‌ی سپی: له‌كاتی پێوه‌دانی هه‌نگ یاخود هه‌ر مشه‌خۆرێك ده‌خرێته‌سه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه‌و ئازار كه‌مده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئاوسان، چونكه دژه هه‌وكردن و ئازارشكێنی تێدایه، ئه‌توانرێت بۆ مه‌ساجكردنیش به‌كاربێت. 6-بیبه‌ری سووری تون: یه‌كێكه له‌هه‌ره باشترین ئازارشكێنه‌كان، وه‌كو به‌نجی مه‌وزوعی كارده‌كات و ئازاری ده‌مار سڕده‌كات و هه‌ستكردن به ئازار كه‌مده‌كاته‌وه. 7- دارچینی: وه‌كو ئازارشكێن به‌كاردێت به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، له زستاندا بۆ گه‌رمبوونه‌وه‌ی له‌ش و له‌و كه‌سانه‌ی سوڕی خوێنیان چالاك نیه به‌كاردێت. 8-زه‌رده‌چه‌وه: ئازارشكێنی سروشتی تێدایه كه به‌شێوه‌ی مادده‌ی (كوركمین)ه، دژه هه‌وكردن و دژه ئۆكسانی تێدایه، به‌كاردێت له‌وانه‌ی ئازاری به‌رده‌وامی جومگه‌كان و یاخود له‌كاتی پێكان ئازاریان بۆ دروستده‌بێت. 9-ئاو: به‌كاردێت بۆ نه‌هێشتنی وشكبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش، به دانانی قاچ له‌ناو ئاوێكی شله‌تێندا ئازار‌و ماندوبوونی نامێنێت، هه‌روه‌ها له ئه‌ژنۆو شانیشدا. 10-شه‌وه‌فان: زیاتر له‌كاتی ئازاری ڕه‌حم و سووڕی مانگانه‌و ئازاری نه‌خۆشیه ژنانه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure