له توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه قاوه مولوله‌كانی دڵ له گیران ده‌پارێزێت، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه رۆژانه 3 تا 5 كوپ قاوه بخورێته‌وه. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 25 هه‌زار كه‌س به‌شداریان پێكراوه، كه نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی دڵیان كه‌م بووه، هه‌ربۆیه ده‌ركه‌وتووه كه قاوه سوودی بۆ دڵ هه‌یه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی پێشوو تێیاندا هاتبوو كه قاوه یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێن. دوای توێژینه‌وه‌كه پشكنین بۆ به‌شداربووان كرا، توێژه‌ران هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بوو كه ئاماژه به توشبوون به نه‌خۆشی مولووله بكات. هه‌ربۆیه له ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی رۆژانه چه‌ند جارێك قاوه ده‌خۆن، ره‌قبوونی مولووله‌ی خوێنیان كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی قاوه‌یه‌كی زۆر ده‌خۆنه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی كه نایخۆنه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure