8/4/2021 02:12 PM

زنجیرە سیمیناریك دەربارەی زمان و ئەدەب و وەڕگێران لە زانكۆی سلێمانی

 

لە چوارچێوەی وەرزی ڕۆشنبیری خۆیدا، لیژنەی ڕۆشنبیری كولێژی زمان لە زانكۆ سلێمانی، زنجیرەیەك سیمیناری بەشێوازی ئۆنلاین، تایبەت بە تەوەری، زمان و ئەدەب و وەڕگێڕان بەڕێوەبرد.
پ.ی.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج، ڕاگری كۆلێژی زمان، ئاماژەی بەوەكرد، دەبوایە ئەم زنجیرە چالاكیانە لە ناو كەمپەس  و لە هۆڵی پ.د. عزەدین  مستەفا ڕەسوڵ بەڕێوە بچوایە، بەڵام بەهۆی باردۆخی كرۆناوە بڕیارماندا بكرێتە ئۆنلاین، بۆئەوەی بەردەوام بین لە چالاكیە ڕۆشنبیری و كلتورییەكان و مامۆستایان سوود وەربگرن و بەردەوام بین لە ئاڵۆگۆڕی زانستی و ئەكادیمی.
دەربارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكان كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان ئاماژەی بەوەدا، تەوەری زمان تە رخان  بوو بۆ "ئاراستە نوێیەكانی زمانەوانی"،  تیایدا، پ.ی.د ئاڤێستا كەمال مەحمود سیمینارێكی پێشكەشكرد بەناونیشانی " ڕاڤەكردنی زمانەوانی لە نێوان ڕەهەندەكانیدا(چەمك و تێڕوانین) و دواتر د.بێخال ئەبوبەكر حسین سیمینارەكەی بەناونیشانی زانستی زمان و پەیوەندیگرتنی نێوكلتوری  پێشكەشكردو و د.دلێر عەبدولڵا ئەحمەد یش سیمینارەكەی بەناونیشانی زمان لە نێوان فێربون و خۆێندابوو. كە ژمارەیەكی بەرچاوو لە مامۆستایان بەشداربوون و گفتو گۆیەكی زانستییش بەڕێوەچوو.
هاوكات دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لەوەشكرد سیمینارەكان بڕیارە بەردەوام بێت و لە  تەوەری ئەدەبدا تەرخانە بۆ ئەدەب وتەكنەلۆژیا، پ.ی.د.ئیسماعیل ئیبراهیم مستەفا سیمینارەكەی تەرخانە بۆ داهاتووی ئەدەب لە چاوەڕوانی نەوەی پێنجەمی تەكنە لۆژیاداو د.جوتیار عومەر ساڵح سیمینارەكەی تایبەتە بە كاریگەری تەكنەلۆژیا لەسەر ئەدەب،  و مامۆستا بشری قادركاكە محمدش سیمنارەكەی تەرخان دەبێت  بۆ پانتای ئە دەبیات لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا.
لەتەوەری وەرگێرانیشدا تە رخان دەبێت  بۆ تێۆرەكانی وەڕگێڕان،  پ.ی.د.عەدنان عەبدولرەحمان تەها ش سیمینارەكەی بەناونیشانی ستراتیژەكانی وەڕگێڕان  دەبێت و مامۆستا غەریب سالحیش سیمنارەكەی بەناونیشانی گرنگی تێورەكانی وەڕگێڕان بۆ وەڕگێڕو مامۆستا ڕاز فەرەیدون عەبدولرەحمانیش سیمینارەكەی تەرخان دەبێت  بۆ وەڕگێڕان.
شایەنی ئاماژە پێكردنە، سیمینارە ئۆنلاینەكان بەهاوكاری یەكەی دڵنیایی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی و ڕۆژانی (7-8-11/4/2021) بەڕێوە دە چێت.
ڕاگەیاندنی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved