8/4/2021 04:28 PM

ئەگەر خوێ تێکەڵی شامپۆکەت بکەیت چی ڕودەدات

تەنها سودی خوێ بۆ دروستکردنی خواردن نییە، ئەم ماددە کانزاییە چەندین سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە. یەکێک لە سودە گرنگەکانی خوێ کە کەمتر کەسێک تا ئێستا سەرنجی پێداوە، توانای چارەسەرکردنی گرفتەکانی قژە. لەم بابەتەدا باس لەو گرفتانەی قژ دەکەین کە خوێ چارەسەریان دەکات:


1. ئەگەر بە تێکەڵەی خوێ و شامپۆکەت، بە ئارامی مەساجی پێستی سەرت بکەیت، کڕێشی سەرت کەم دەبێتەوە و پسەرت لە پێستە مردوەکان پاک ئەکاتەوە .

2. ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەم مەساجی قژتی پێبکەیت و مەجالی بدەیت بۆ ماوەیەکی کەم لەسەری بمێنێتەوە و ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆیتەوە، لەڕێگەی نوێکردنەوەی تاڵەکانەوە ئەبێتە هۆی بەهێزبونی قژت.

3. بە تێکەڵەی خوێ و زەیت مەساجی قژت بکە، ئەمکارە یارمەتی درێژبونەوەی دەدات و لە ڕێگەی کردنەوەی خانەکانی پێستی سەرەوە، یارمەتی ڕوانەوەی قژت ئەدات.

4. تێکەڵەی شامپۆ و خوێ، چارەسەرێکی بەسودە بۆ نەهێشتنی چەوری قژ. تەنها ئەوەندە بەسە کە ماوەیەکی کەم مەساجی قژتی پێبکەیت‌و بیشۆیتەوە.


سەرچاوە: insider
خاک _ شاهۆ

 

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved