8/4/2021 04:35 PM

لەبەر ئەو هۆکارانە لە خواردنی تەماتەدا زیادەڕەوی مەکەن

تەماتە بەهۆی دەوڵەمەندبوون بە ماددەی لایکۆپینەوە یەکێکە لە خواردنە تەندروستەکان و مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە، بەڵام  کەسانێک کە هەستیاریان پێی هەیە دەبێت لەئاست خواردنی ئەم میوەیە بەئاگابن چونکە دەتوانێت زیانی جددی هەبێت بۆ سەر تەندروستیان. ئەو کەسانە نابێت بەهیچ شێوەیەک زیادەڕەوی بکەن ئەگینا بەرەوڕووی ئەم گرفتانەی خوارەوە دەبنەوە:

1. تەماتە دەوڵەمەندە بە ترشی مالیک و سیتریک، واتە هۆکارە بۆ زیاد بوونی ترەشەڵۆکی گەدە و ئەم ترشە زیادەیەش ئەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ زیادبونی  ئازاری گەدە و خوارەوەی سورێنچک.

2. تەماتە مادەیەکی تێدایە بەناوی هیستامین کە کاردانەوەی سیستمی بەرگری جەستە و ئینجا هەستیاری جەستەیی لێدەکەوێتەوە و دەتوانێت لە هەندێک حاڵەتدا کەسەکە توشی کۆەکە و سوربونەوە و ئاوسانی دەمو روخسار بکات.

3. تەماتە بە ڕێژەیەکی زۆر دەوڵەمەندە بە پۆتاسیوم  و بەپێی راپۆرتی بەشی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا، کەسانێک کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە باشترە خواردنی تەماتە سنوورداربکەنەوە.

4. ئەو ڕێژە زۆرە لە ترش کە لەناو تەماتەدا هەیە وایکردووە کە زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی هەبێت بۆ کۆئەندامی میزەڕو.

5. تەماتە زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی توشی ئەكزیمان و چارەسەرکەیان دوائەخات.


سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved