8/4/2021 04:38 PM

10 نیشانەی گرنگی شێرپەنجە بناسە و لەئاستیان کەمتەرخەم مەبە


کاتێک ناوی شێرپەنجە دێت، بیر نەخۆشییەکی کوشەندە دەکەوینەوە و توشی نیگەرانیمان دەکات، بەڵام ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە چارەسەر وەردەگرن بە مەرجێک لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا پێی بزانین. ماڵپەری  mirror لە یەکێک لە بابەتەکاندا خۆیدا باس لە چەندین نیشانەی ئەم نەخۆشییە دەکات کە نابێ پشتگوێی بخەیت:



1. ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا و بەبێ ئەوەی ویستی خۆتی لەسەر بوبێت، کێشی جەستەت زۆر دابەزێت.

2. ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە 3 هەفەتە لە هەر شوێنێکی جەستەت هەستت بە گرێ کرد، بەتایبەتی لە سەر سنگ و مەمک و ژێر باڵتدا، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

3. ئەگەر هەست بە هیلاکی و ماندوبونێکی بێ‌هۆکار و هەمیشەیی ئەکەیت، یان ئەگەر بەردەوام توشی پەتا و هەڵامەت ئەبیەتەوە.

4. ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ هەناسەتەنگی و کۆکە ڕوبەڕویت و هەستت بە گۆران دەکەیت لە دەنگتدا.

5. ئەگەر بە بەردەوامی دڵەكزێت هەبێت و هەست بە ئازارێکی بێ‌هۆکار بکەیت لەو بەشەدا، ئەم حاڵەتە دەكرێت نیشانەیەک بێت بۆ شێرپەنجەی گەدە.

6. ئەگەر بۆ زیاتر لە 4 هەفتە لە ڕیخۆڵەکانتدا گرفتت هەبێت و کاتی سەرئاوچونت گۆڕابێت، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت و چارەسەری بۆ وەربگریت.

7. ئەگەر لەناكاو ڕەنگی پێست و هەروەها سپیایی چاوت بگۆڕێت بۆ زەرد، دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی جگەر یان پەنكریاس بێت، دبێ گرنگیەکی زۆری پێبدرێت و نابێ پشت گوێی بخەیت.

8. ئەگەر هەستت بە گۆڕان کرد لە ڕەنگی پێستتدا، یان خاڵەکانت لە ڕەنگ و قەبارەدا توشی گۆڕان بوون.

9. ئەگەر لەناو میزدا خوێنت بینینی، ئەگەری شێرپەنجەی گورچیلە و مێزڵدان دێتە ئاراوە و نابێت لەئاستی کەمتەرخەم بیت.

10. ئەگەر لە هەر شوێنێکی جەستەدا بۆ ماوەی زیاتر لە 4 هەفتە هەستت بە ئازار کرد و نەبڕایەوە پێویستە بەدواداچونی بۆ بکەیت.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved