10/4/2021 09:05 PM

چەندین سودی تایبەتی خۆشتن بە ئاوی سارد

ئەگەرچی لە کۆنەوە و کاتێ باس لە گەرماو کردن دەکرێت، زۆرتر بیر ئاوی گەرم دەکەوینەوە، بەڵام توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەتوانێت کۆمەڵێک سودی بۆ جەستەت هەبێت کە ئەگەر بەئاوی گەرم خۆت بشۆیت ئەوە لێیان بێبەهرە دەبیت. ماڵپەری healthline بەو شێوەیە باسی ئەم سودانە دەکات:


1. کاتێ جەستە ئاوی ساردی بەر ئەکەوێت، مێشک بۆ قەرەبوکردنەوەی گەرمای جەستە، فەرمان بە خێراترلێدانی دڵ دەکات و ئەمەش ئەبێتە چالاکییەکی سودمەند بۆ ئەو ئەندامە گرنگەی جەستە.

 2. هۆکارە بۆ ڕێکخستنەوەی پلەی گەرمی جەستە و هاوسەنگی دەکاتەوە، هاوکات یارمەتی ئەدات باشتر خەوت لێبکەوێت.

3. چالاکی دەگەڕێنێتەوە بۆ مێتابۆلیزمی جەستە، لە ڕێگەی سوتاندنی کالۆرییەکی زیاترەوە و یارمەتی دابەزینی کێش  دەکات، لە هەمانکاتدا یارمەتی کۆئەندامی هەرس ئەدات.

4. هەست بە ئارامی دەکەیەت، یارمەتی ئەدات باری دەروونیت ڕێکبخەیەتەوە و بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانە وزەیەکی زیاترت پێدەبەخشێت و بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر یادەوەریت دادەنێت.

5. یارمەتی سیستمی بەرگری جەستە دەدات و لە بەرامبەر نەخۆشییەکاندا بەهێزی ئەکات.



سەرچاوە: healthline 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved