10/4/2021 09:23 PM

ئەوانەی لە پرتەقاڵ دەوڵەمەندترن بە ڤیتامین C

زۆرینەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کەوا تا ئێستا لە ئاست سیستمی بەرگری جەستەیی، ئەنجامدراون و باس لە پەیوەندی نێوان ڤیتامین C و بەهێزبوونی سیستمی بەرگری دەکەن، ئەڵێن ئەم دوانە پەیوەندییەکی راستەوخۆیان هەیە. ئەگەرچی پرتەقاڵ بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەو ڤیتامینە ناسراوە، بەڵام ماڵپەری times of india  لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا باس لە چەند خواردنێکی دیکە دەکات کە تەنانەت زیاتر لە پرتەقاڵ هەڵگری ڤیتامین C ین.


پاپایا
لەلایەکەوە یارمەتی سیستمی هەرس دەکا‌ت‌و لەلایەکی‌ترەوە ئەبێتە هۆی ساف و رونبونەوەی پێست. پایایا هەروەها ئەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک، چونکە یەک کوپ پاپایا خاوەنی88.3 ملگم ڤیتامین C یە.

شلیک
کوپ شلیک خاوەنی 87.4 ملگم  ڤیتامین C یە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئەم ڤیتامینەیە. هەروەها شلیک بەسودە بۆ تەندروستی دڵ و دەیپارێزێت لە نەخۆشییەکان.

ئەنەناس
ئەنەناس یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ هەرسکردن و تێکشکانی خۆراک و هەروەها غازاتیش کەم دەکاتەوە. ئەنەناس دژە هەوکردنە و بەشێوەیەکی بەرچاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C.
بیبەری سور
100 گرام بیبەری سور هەڵگری127.7 ملگم ڤیتامین C ـیە. پاپریکا جیالەوەی بەسودە بۆ تەندروستی گشتی، خاوەنی کالۆرییەکی کەمە و باری دەرونی باشتر دەکات.

قەڕنابیت
قەڕنابیت جگە لە ڤیتامین C دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵیش. تەنها بڕێکی کەم لە قەڕنابیت خاوەنی127.7 ملگم ڤیتامین C یە.

برۆکلی
برۆکلی سەوزەیەکی دژە شێرپەنجەیە، یەکێکە لە باشترینەکان بۆ چالاککردنەوەی کرداری هەرس و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.

مەنگۆ
مەنگۆیەکی قەبارە مامناوەند هەڵگری 122.3 ملگم ڤیتامین Cیە.

 

 

سەرچاوه: times of india
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved