له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جوان ده‌رخستنی ره‌نگی سوراو، به‌تایبه‌تی ره‌نگی تۆخ زۆر پێویسته له‌سه‌ر رێگایه‌كی ته‌ندروست به‌كاربهێنرێت بۆ جوان ده‌رخستنی رووخسار، جگه‌له‌وه‌ش ره‌نگی تۆخ بۆ سوراو له وه‌رزی به‌هارو هاوين جوانترینه. 1- له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ره‌نگی تۆخی سوراو باری ته‌ندروستی لێوه‌كانت ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا پێستی لێوه‌كانت وشكبێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ سوراودا دیمه‌نێكی جوانت پێنابه‌خشێت، بۆیه هه‌وڵبده به‌رده‌وام لێوه‌كانت به كرێم چه‌وربكه پێش كاتی نوستن. 2- له‌كاتێكدا گرنگی به به‌كارهێنانی سوراوێكی تۆخ ده‌ده‌یت ره‌نگی له‌سه‌ر مه‌یله‌و ره‌ش بێت، بزانه كه بۆ شه‌وانه له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌كاندا ده‌گونجێت، چونكه له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی ساده‌و ئاسایی ناگونجێت. 3- له‌كاتێكدا سوراو ده‌كه‌یت، له سه‌ره‌تادا گرنگی به به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌می لێو بده بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی لێوه‌كانت جوان ده‌ربخه‌یت و دواتر ناوه‌وه‌ی لێوه‌كانت به سوراو ره‌نگ بكه. 4- پێشئه‌وه‌ی سوراو بكڕیت تاقیبكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كام ره‌نگه جوانترین له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستت ده‌گونجێت، هه‌روه‌ها داوای هاوكاری له‌كارمه‌ندانی دوكانه‌كان بكه چونكه شاره‌زای ئه‌و بواره‌ن. 5- له‌دوای به‌كارهێنانی سوراو هه‌روه‌ها ده‌توانیت گرنگی به له‌ماع بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بریقه‌دار بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌كاتێكدا گه‌ر حه‌ز به‌ڕه‌نگی ماتی سوراو ناكه‌یت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure