10/4/2021 11:37 PM

چه‌ند خواردنێك چه‌وری ورگ ناهێڵن

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ی‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆ سوتاندنی چه‌وری ورگ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌ وه‌رزشكردن ناتوانیت چه‌وری بسوتێنیت و به‌رنامه‌ی نانخواردن و جۆری خواردن كاریگه‌ری زیاتره‌ له‌سه‌ر دروستبوونی چه‌وری ورگ.

بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری ورگ بسوتێنیت له‌ڕێگای ئه‌م خواردنانه‌وه‌ ئاسانكاری به‌ده‌ستبهێنه‌: (هێلكه‌، گۆشتی مریشك و گۆشتی به‌رخ، ماسی، دانه‌وێڵه‌).

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌زاندنی كێش و له‌ناوبردنی چه‌وری ورگ، لێره‌دا ده‌ڵێن كه‌ به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی نانخواردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت. بۆیه‌ رێنمایی ده‌ده‌ن له‌ به‌یانیاندا گرنگی به‌ خواردنی ماست و میوه‌ بده‌ له‌ جیاتی سه‌مون، هه‌روه‌ها له‌كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕواندا گرنگی به‌ خواردنی زه‌ڵاته‌ بده‌ له‌ جیاتی سه‌مون.

بۆ ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته‌ ئه‌م سه‌وزانه‌ به‌كاربهێنه‌: (ئاڤۆكادۆ، كاهو، گوێز، ته‌ماته‌، سپێناغ، خه‌یار، هێلكه‌ی كوڵاو).

خاك 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved