11/4/2021 06:59 PM

ئەو خۆراکانە بناسە کە بەشی خوارەوەی جەستە قەڵەو دەکەن

قەڵەویی دو دەستە هۆکاری هەیە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بەیەکەوە هەیە، یەکەم ژێنێتیک و دوهەمیش ڕادە و جۆری خواردن. ئەو کەسانە کە لەڕووی ژێنێتیکەوە وا هەڵکەوتوون کە خێراتر و زیاتر لە خەڵکی‌ دیکە قەڵەو دەبن، پێویستە لە هەڵبژاردنی جۆر و ئەندازەی خۆراکەکانیاندا زیاتر سەرنج بدەن. ماڵپەڕی brightside لە بابەتێکی خۆیدا باس لە چەند خواردنێک دەکات کە ڕۆڵی تایبەتیان هەیە لە قەڵەویی بەشی خۆارەوەی جەستەدا:


1. خواردنی پەتاتەی سورکراوە کەم بکەوە:
پەتاتەی سورکراوە بڕە کالۆرییەکی زۆری تێدایە و ڕۆڵی تایبەتی هەیە لە قەڵەویی بەشی خوارەوەی جەستە. ئەو خواردنە هەروەها لەبەر شێوەی ئامادەکردنی، هۆکارە بۆ توشبوون بە چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.

2. واز لە خواردنەوە گازییەکان بهێنە:

بەگشتی ئەو خواردنەوانە کە شەکری زۆریان تێدایە، جگە لەوەی هۆکارن بۆ قەڵەویی، زیانی دیکەشیان هەیە بۆ تەندروستی. خواردنەوە گازییە شەکردارەکانیش بە هەمان شێوە، توانای جوڵەی جەستە کەمدەکەنەوە و کاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر چالاکیەکانی مێشک.

3. خۆت لە بەرهەمە سپیاییەکان دوربخەرەوە
بەرهەمە سپیاییەکان هۆکارن بۆ خاوبونەوەی کرداری هەرس و سستی ئەو کۆئەندامە، جگە لەمە ڕۆڵیان هەیە لە ئاوسانی بەشە جیاوازەکانی جەستەدا و باشترە خۆتیان لێدوربخەیتەوە.

4. شیرینی هۆکاری سەرەکییە بۆ قەڵەویی خوارەوەی جەستە
شیرینی ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆری‌و شەکر و چەوری تێدایە، پێکاتەکەی وایکردوە کە هەرسکردنی ئاسان نەبێت و جەستە نەتوانێت سودی لێوەربگرێت. زۆرترین چەورییەک کە لە بەشی خوارەوەی جەستەدا کۆدەبێتەوە، سەرچاوەکەی خواردنی شیرینیە.

5. زیادەڕەوی مەکە لە خواردنی دانەوێڵەکاندا
ئەگەرچی دانەوێڵەکان سروشتین و چەندین سودیان هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی بکرێت لە خواردنیاندا، یەکەم ئامانجیان دەگۆڕێت بۆ زیادبونی کێش لە بەشی خوارەوەی جەستە.


سەرچاوە: brightside 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved