11/4/2021 07:03 PM

ھۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی بناسە و سودیان لێوەربگرە

ئەرکی سەرکی هۆڕمۆنەکان ڕێکخستەنەوە و هاوسەنگکردنەوەی لایەنی دەرونی و جەستەییە لە ئێمەی مرۆڤدا. لەم ناوەدا هەندێکان بە هۆڕمۆنی خۆشبەختی ناسراون و بەشێوەیەکی تایبەت ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و هەست بە شادی کردن. ماڵپەڕی brightside لە باتێکی خۆیدا بەوشێوەیە باس لە چەند دانەیەک لەو هۆڕمۆنانە دەکات:


1. ئەسیتایل کولین
 بەرپرسە لە ئاگایی و فەرامۆش نەکردن، ئاگاداریکردنی شەھیەت و حەزی خواردن، هەروەها بەرپرسە لە ئارەزوی سێکس و کردە سێکسیەکانی مرۆڤ. 

2. میلاتۆنین
لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی کاژێری بایۆلۆژی جەستەوە یارمەتی لەش دەدات بۆ خەو و حەسانەوەی پێوسیت. 

3. ئیندۆرافین
بە شێویەکی گشتی ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئازار  و هەروەها ئەبێتە هۆی ئارامی دەرونی و دڵخۆشی مرۆڤیش. 

4. دۆپامین
بەرپرسە لە چێژ وەرگرتن، ھەروەھا لێپرسراوە لە وردبینی و سەرنجدانی مرۆڤ. 

5. نۆرۆ ئیپینفرین
بە شێوەیەکی تایبەتی بەرپرسە لە ئارەزوە سێکسیەکان و ھەست بە خۆشی و چێژ وەرگرتن.

6. ئینکیفالین
ئەو ھۆرمۆنە لێپرسراوی دژە خەمۆکییەو یارمەتی لایەنی دەرونی مرۆڤ دەدات.

7. ئۆکسیتۆسین
ئەو ھۆڕمۆنە بەرپرسە لە وروژانی سۆز و خۆشەویستی بۆ کەسی بەرامبەرت.

8. سیرۆتۆنین
بە شێویەکی ڕاستەوخۆ ڕۆڵی هەیە لە باشتر کردنی خەو و نەھێشتنی قەڵەقی و دڵەڕاوکێدا.


سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved