12/4/2021 04:03 PM

زیانەکانی ڕێکخستی قژ بەشێوەی کلکی ئەسپ

ئەگەرچی لە ئێستادا ڕێکخستنەوە بە شێوەی "کلکی ئەسپ" یەکێکە لەو ستایلانە کە لەناو گەنجاندا لایەنگری زۆرە، بەڵام گرنگە کە لەگەڵ ئەو ئاسانکاری و جوانییەدا، لە زیانەکانیشی ئاگادار بیت. مەڵپەڕی the list لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا بەو شێوەیە باس لە زیانەکانی ئەم ستایلە دەکات:


1. سەرئێشە
لەم ستایلەدا دەمارەکانی قژ زیاد لە پێویست رادەکێشرێت کە هاوکاتە لەگەڵ ئازاێکی زۆر و لەئەنجامدا دەتوانێ ببێتە مایەی سەرئێشە.

2. ئازاری پشت
بە هۆی ئەوەیکە پێستی سەر رادەکێشێت، پەستانێكی زۆر دەخاتە سەر مل و پشت‌ولە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار.

3. زیان بە بیخی سەر
لەم حاڵەتەدا هەندێك كەس وابیردەكەنەوە کە ئەوە قژیانە کە ئازاریان ئەدات، بەڵام لە ڕاستیدا پێست و بیخی سەرە کە ئەوان ئازار دەدات.

 4. كشانی پێست
رەنگە ئەم ستایلە گونجاو بێت بۆ جوانی و هەروەها بۆ گەڕاندنەوەی کات، بەڵام پێویستە ئاگادار بیت كە زیان بە پێست دەگەیەنێ و پێستت دەكشێنێ و خێراتر پیریت لێدەردەکەوێت.


سەرچاوە: the list
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved