12/4/2021 04:06 PM

نیشانەکانی شێرپەنجەی جگەر و رێگەکانی خۆپاراستن

بەگشتی شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە سەختەکان ئەم سەردەمە کە هەندێک جار ژیانی مرۆڤ تووشی مەترسی دەکاتەوە. هەر بەم هۆکارەش پێویستە گرنگییەکی زۆر بە نیشانەکانی بدرێت و هەروەها بە سوود وەرگریتن رێنماییە پزشکییەکان هەوڵبدەین خۆمان دوور رابگرین. ماڵپەری Express لە یەکێک لە بابەتەکانی خۆیدا باسی لە چەند نیشانەیەکی شێرپەنجەی جگەر کردووە و هەروەها چەند رێگەیەکیشی بۆ خۆپاراستن لە توشبون بەو نەخۆشییە پێشکەش کردووە کە لێرەدا باسیان دەکەین.

نیشانەکان شێرپەنجەی جگەر:

1. هەست بە ئازار کردن لە ناوچەکانی دەوروبەری ناوک.

2. هەست بە ئازار کردن لەلای شانی راستەوە. 

3. هەستکردن بە ئازار لەناو پشت.

4. گۆڕینی ڕەنگی پێست‌و زەرد بوونی.

5. زەردبوونی سپێنەی چاو.

6. خوروی زۆری پێست.

7. تۆخ بونەوەی رەنگی میز و گۆڕینی رەنگی پیسایی.

8. نەمانی ئارەزوی خواردن و دابەزینی کێش.

9. هەست بە لاوازی کردن‌و دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا.

10. زۆر بوونی غازاتی سک.

چۆن خۆمان لە شێرپەنجەی جگەر بپارێزین:

1. ئەگەر تووشی قەڵەویت، هەوڵبدە کێشت دابەزێنیت.

2. هەوای پاک هەڵمژە، بۆ ئەم مەبەستە لە شوێنی پێویست دەمامک بەکاربهێنە.

3. خواردنەوەی ئەلکهۆل کەم‌ بکەرەوە.

4. واز لە خواردنی جگەرە بهێنە.


سەرچاوە: Express
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved