12/4/2021 04:11 PM

سودە تەندروستیەکانی خواردنی کیوی

کیوی یەکێکە لەو میوانەی کە لەسەرەتدا لە وڵاتی چین بەرهەم هاتووە و دواتر و لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا بەشێوەی دەستکرد چێنراوە. لە ڕووی پێکهاتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دەوڵەمەندە بە مادە کانزاییەکان و ڤیتامینەکانی C,A,B6 و هەروەها بە ئاسن و پوتاسیۆم.

سودەکان:

1. بەپێی توێژینەوەکان کیوی یارمەتی پاراستنی ئاوی جەستە دەدات، بە جۆریک کە لە ماوەی ڕۆژدا کەمتر هەست بە تونێتی و هەروەها برسێتی دەکەیت.

2. پارێزگاری لە ماددە خۆراكیەكانی جەستە و شلەمەنیەكان دەكات، ئەوەش وادەكات هەست بە وزە و توانایەكی زیاتری بکەیت، ئەگەر كیوی لەگەڵ هێلكە و نان یان مۆزدا بخورێت سودی زیاتر دەبێت.

3. بەهۆی ئەوەیکە کیوی کالۆرییەکی کەمی هەیە (100 گرام کیوی تەنها 55 کالۆری هەیە)، بە شێوەیەکی تایبەتی سودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش.

4. ئەگەر ڕۆژانە یەک کیوی بخۆیت ئەوە دەتوانێ سودی هەبێت بۆ تەندروستی دڵ. ئەم میوەیە جگە لەوەیکە هیچ چەورییەکی خراپی تێدا نییە، بڕێکی زۆری پۆتاسیۆم تێدایە کە یارمەتی ڕونبونەوەی خوێن دەدات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

5. بە پێی توێژینەوەکان، خواردنی ڕۆژانە دوو کیوی یارمەتی جوڵەی زیاتری ریخۆڵەکان دەدات و سودی زۆری هەی بۆ ئەو کەسانە کێشەی ریخۆڵە و قەبزییان هەیە.


سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved