12/4/2021 09:52 PM

قائیمقامی سلێمانی: لە رەمەزاندا چاودێرییەكان زیاتر دەكەین

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چاودێرییەكانیان چڕتر دەكەنەوەو رێگە بە گرانكردنی نرخ و ساغكردنەوەی خوارن و كاڵای زیانبەخش نادەن و ھەر كەسێك پابەند نەبێت روبەڕووی سزای توندی دەكەنەوە. 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی كۆبوەوەو پلانی لیژنەكان بۆ مانگی رەمەزان دانراو قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند: لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنەكان چاودێرییەكانیان چڕتر دەكەنەوەو بە رۆژو شەو سەردانی ھەموو ئەو شوێنانە دەكەن كە خواردن و پێداویستی تێدا دەفرۆشرێت.

وتیشی: رێگە بە گرانكردنی نرخ و ساغكردنەوەی خوارن و كاڵای زیانبەخش نادەن و ھەر كەسێك پابەند نەبێت روبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە، لیژنە ھاوبەشەكانیشی راسپارد لەپێناو تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی خەڵك بەوردی بەدواداچوون بكەن و رێگە بەھیچ جۆرە سەرپێچییەك نەدەن.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد: لەپاڵ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەكەن لە ھەموو ئەو شوێنانەی كە بە مەرج رێگە بە كاركردنیان دراوە لە ئەگەرى پابەند نەبوونیان بە رێكارەكان روبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوەو لە ئەگەرى بەردەوامبوونیان له سەرپێچی شوێنەكانیان دادەخرێت. 

قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە لیژنە ھاوبەشەكان كرد لە بەرامبەر بەدواداچوون و چاودێرییەكانیان و ئەو ھەنگاوانەی كە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵك داواشی لێكردن وەك ھەمیشە بە گیانی دلسۆزی و پەرۆشيیەوە لە بەدواداچوون و كارەكانیان بەردەوامبن.


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved