13/4/2021 03:48 PM

خویەكی ترسناکتر لە کێشانی جگرە


ئەگەرچی لەناو ئەو خو و ڕەفتارانەدا کە زیانیان هەیە بۆ تەندروستی، کێشانی جگرە یەکێکە لە بەناوبانگترینیەکان، بەڵام هەروەکو توێژینەوە جیاوازەکان باسی دەکەن، کێشانی نێرگەلە یەکێکە لەۆ خووانە کە تەنانەت زیانی لە جگەرەش زیاترە؛ ئەلیکساندر ماسکیکۆڤ، کە پزیشکێکی ڕوسی شارەزای ئەو بوارەیە بەو شێوەیە بەراوردی زیانەکانی جگرە و نێرگەلە دەکات:


1. ئاستی گیرۆدەبونی مرۆڤ بە جگرە و نێرگەلە یەکسانە کە بە گیرۆدەبوونێکی قووڵ مەزەندە دەکرێت.

2. نێرگەلە زیاتر لە جگرە هۆکارە بۆ ڕوتانەوەی قژ و هەروها چرچ و لۆچی زیاتریش ئەخاتە سەر روخسار.

3. کێشانی نێرگەلە تەنانەت زیاتر لە کێشانی جگرە هۆکارە بۆ توشبون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە و لەوانە شێرپەنجەی سییەکان.

4. کاریگەری نەرێنی نێرگەلەکێشان لەسەر ئاڵۆزکردنی لێدانی دڵ و سوڕی خوێن، دوو هێندەی کێشانی جگرەیە.

5. نێرگەلە کێشان زیاتر لە جگرە ڕۆڵی هەیە لە شێوانی بەرنامەی خواردن و پرۆسەی هەست بە برسێتی کردن.

6. بۆ کەسانێک کە باری دەرونییان بەتەواوی جێگیر نییە، نێرگەلە و جگرە چارەسەر نییە و یارمەتییان نادات. 

7. بەپێی زۆربەی توێژینەوەکان، زیانی کێشانی یەک نێرگەلە، یەکسانە لەگەڵ 30 جگرە و تەنانەت زیاتریش.


سەرچاوە: insider
خاک _ شاهۆ







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved