13/4/2021 03:54 PM

لەکاتی کڕین و ئامادەکردنی گۆشتدا لەبەرچاوی بگرە

ئەگەرچی گۆشت  بە زۆر شێوازی جۆربەجۆر دروست دەکرێت، بەڵام  بەهۆی ئەو تام و چێژە تایبەتەش کە هەیەتی لەلای زۆربەی خەڵک بووە بە یەکێک لە سەرەکیترین خواردنەکان. هاوکات توێژینەوە پزشکییەکان، لەکاتی کڕین و ئامادەکردنی گۆشتدا ئاماژە بە چەندین خاڵی تەندروستی دەدەن، کە ئەگەر لەئاستیان کەمتەرخەم بین، ئەگەری ئەوە هەیە تەندروستیمان توشی زیان ببێتەوە:


1. پێویستە گۆشتی گونجاو و تەندروست هەڵبژێرن و گرنگی بە کوالێتیەکەی بدەن.

2. پێویستە بەشێوازێکی تەندروست هەڵیبگرن، چونکە گۆشت بە خێرایی خراپ دەبێت و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

3. پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەی بکەن و زیادەڕۆیش نەکەن لە خواردنیدا.

4. ئەگەرچی ماددە خۆراکییەکانی ناو پێکهاتەی گۆشت سودیان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام گەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا، ئەوا سودەکان ئەگۆڕێت بۆ زیان.

5. پێویستە پێش ئامادەکردنی بەشێوازێکی تەندروست و لە پلەیەکی گەرمی گونجاودا هەڵبگیرێت‌و هەروەها ڕێگری بکرێت لەوەیکە هەوای بەربکەوێت تا میکرۆب و بەکتریای ناو هەوا لەسەری نەنیشێت.

6. زۆر جار ئەو پلە گەرمییە زۆرەی بۆ برژاندنی گۆشت بەکار دەهێنرێت، ئەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بە جۆرێک کە زیانی لێدەکەوێتەوە، کەوابو باشترین شێواز بۆ ئامادەکردنی گۆشت، کوڵاندنە.


سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved