ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ڕۆژووی دیاریكرد. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان له فه‌توایه‌كدا ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ڕۆژووی دیاریكرد، كه بۆ زه‌كات له 7 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و بۆ هه‌ر ملیۆنێك ده‌بێت بڕی 25 هه‌زار دینار زه‌كاتی لێبدرێت. هه‌ر به‌پێی فه‌تواكه، بۆ سه‌رفیتره بڕی 3 هه‌زار دینار دیاریكراوه بۆ یه‌ك كه‌س بۆ ته‌واوی مانگی ڕه‌مه‌زان. هه‌روه‌ها بۆ فیدیه‌ی ڕۆژوو بڕی 3 هه‌زار دینار دانراوه، كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌ك ڕۆژ به‌ڕۆژوو نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure