14/4/2021 06:07 PM

بزانە سیستمی بەرگری جەستەت بەهێزە یان لاواز

کۆئه‌ندامی به‌رگری‌ له‌ چه‌ندین خانه‌، شانه‌، ئه‌ندام وپڕۆتین پێکهاتوه‌ که‌ بەرەوڕووی باکتریا، ڤایرۆس و که‌ڕوەکان دەبێتەوە. ئەو کۆئەندامە بە کەڵکوەرگرتن لە زیرەکی و هەستیاری خۆی، خانه‌ یان ته‌نە بێگانەکان دەبینێتەوە و ئینجا بە یارمەتی ئەنتیجێنەکانی سەر ڕوپۆشی دەرەوەی خانەکانی، ئەو تەن و خانانە بە دۆست یان دوژمن پێناسە دەکات و بڕیار ئەدات لە دژیان بجەنگێت و لەناویان بەرێت یان نا. ماڵپەڕی healthline لە یەکێک لە بابەتە تەندروستیەکانی خۆیدا بەم شێوەیە باس لە نیشانەکانی لاوازی سیستمی بەرگری جەستە دەکات:

1. خێراتر لە کەسانی دیکە توشی هڵامەت و پەتا دەبیت و نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەکی زیاتریش لە جەستەتدا دەمێنێتەوە، بە شێوەیەک کە خۆت هەست بەو جیاوازییە دەکەیت.

2. زیاتر لە کەسانی دیکە ئاوێتەی سترێس ئەبیتەوە، بەردەامی ئەو حاڵەتە وادەکات خڕۆکە سپییەکانی خوێن کەمببێتەوە و ئینجا لەئاست نەخۆشییەکاندا لاوازتر دەربکەویت.

3. بەردەوام هەست بە هیلاکی ئەکەیت و لەگەڵ ئەنجامی چالاکییە ئاساییەکان، توشی شەکەتی جەستەیی و دەرونی دەبیتەوە. 

4. کۆئەندامی هەرست ناچالاکە و بەبەردەوامی تووشی ترشانی گەدە ئەبیتەوە، بەبێ ئەوەی گەدەت گرفتی هەبێت.

5. گەر برینێک بکەوێتە سەر جەستەت، درەنگتر لە حاڵەتی ئاسایی ساڕێژ دەبێتەوە.



سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved