14/4/2021 06:09 PM

هۆکارەکانی قەڵەوی دوبارە لەدوای دابەزینی کێش بزانه

قەڵەوەیی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هۆکارە لە بەرزبوونەوەی چەوری خوێن، شەکرە و تەنانەت دابەزینی متمانەبەخۆبون و لەڕاستیدا خۆی وەکوو نەخۆشییەک سەیر دەکرێت و هەر لەبەر ئەو هۆکارە، بەشێک لە خەڵک بۆ چارەسەروەرگرتن ڕوودەکەنە ڕجیم‌کردن و وەرزش و بەگشتی ستایلی ژیانییان دەگۆڕن. لەناو ئەو کەسانەدا، هەندێکیان پاش ماوەیەک دووبارە کێشیان زیاد دەکاتەوەو گرفتەکانیان دووبارە دەبێتەوە. ماڵپەڕی brightside لە یەکێک لە بابەتەکانیدا، بەو شێوەیە باس لە هۆکارەکانی دووبارە قەڵەوبوونەوە دەکات:

1. لە هەندێک حاڵەتدا وەرزش خۆی دەبێتە هۆی قەڵەویی
ئەگەر لەکاتی وەرزشکردندا ستانداردەکان لەبەرچاو نەگریت و لە زەختکردندا زیادەڕەوی بکەیەت، جومگە و ماسولکەکانت تووشی زیان و هەوکردن دەبنەوە. ئەگەر پلانی دابەزینی کێشت لەسەر ئەنجامی ڕاهێنان داڕشتووە، دەبێ پشوودرێژ و لەسەرخۆ بیت، ئینجا ئەنجامەکەی دەبینیت.

2. لەجیات گۆڕینی ستایلی ژیان، لە ڕجیمکردن بەردەوامیت
ئەگەر بەتەمای لەپاش دابەزاندنی کێشت، هەمیسان بەردەوام بیت لە ڕجیمکردن، تەندروستیت دەخەیتە مەترسییەوە. کەوابوو باشترە بیر لە ستایلێکی نوێ بکەیەتەوە و واز لەو خووانە بهێنیت کە پێشتر هۆکاربوون بۆ قەڵەویت. 

3. ڕجیمکردن جەستەتی لە پرۆتین و ڕیشاڵ بێبەش کردووە
پڕۆتین و ڕیشاڵ یارمەتی کۆئەندامی هەرس ئەدەن و بەخواردنیان بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری دەکەیت. خۆ دوورخستنەوە لەو دووانە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لەناو جەستە و گەڕانەوەی قەڵەویی.

4. مرۆڤێکی کۆمەڵایەتیت 
بەپێی یەکێک لە توێژینەوەکان، کەسانێک کەوا تایمێکی زیاتر لەگەڵ کەسە نزیکەکانییان بەسەر دەبەن، بڕێکی زیاتر دەخۆنو دەخۆنەوە و ئەمش دەبێتە هۆکار بۆ قەڵەوییان.

5. کەمتر سەرنجی ڕادەی کالۆری خواردن و خواردنەوەکان ئەدەیت
خواردنەوە گازییەکان، شەربەت و سەرجەم جۆرەکانی شیرینی، هەڵگری ڕێژەیەکی زۆری کالۆرین و دەتوانن دوبارە کێشت زیاد بکەنەوە.

6. زۆر خۆت هیلاک دەکەیت
کەمخەوی و هیلاکی هۆکارن بۆ ناهاوسەنگ بوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و کاتێک ئەمە ڕووبدات، مەترسی کۆبونەوەی چەوری کەمەر زیاد دەبێت.



سەرچاوە: brightside 
خاک_شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved