14/4/2021 06:13 PM

خواردنی مۆز لەگەڵ ئەو خواردنانەدا مەترسیدارە

مۆز بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکیانە کە تێیدایە دەتوانێت جەستە بپارێزێت لە بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکان و بەتایبەت نەخۆشییە درێژخایەنەکان. مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ئەمانەش سوود بە تەندروستی دڵ دەگەینن، مۆز سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاڵەپەستۆی خوێن، هەروەها یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەو بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆلۆن دەدات. جیا لە هەموو ئەو سوودانە، ماڵپەڕی healthline چەند زانیارییەکی گرنگی دەربارەی مۆز بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە ئەگەرچی مۆز یەكێكە لە میوە بەسوودەكان، بەڵام دەكرێت بە شێوازی نادروست بەکاربهێنرێت، بەجۆرێک كە ببێتە هۆی ژەهراوییبون و تەنانەت مردنی کەسەکە، بۆیە پێویستە مۆز لەگەڵ ئەم خۆراكانەدا نەیخۆیت: شوتی، پەتاتە و بەرهەمە سپیاییەكان.


1. خواردن و تێکەڵبوونی شوتی لەگەڵ مۆز، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئایۆنی پۆتاسیۆم لەناو خوێندا، کە ئەمە خۆی دەتوانێت لاوازی ماسولكەکانی دڵ، ناچالاکی گورچیلەكان، ناهاوسەنگی لێدانی دڵ‌و تەنانەت مردنیشی لێبکەوێتەوە.

2. پەتاتە خواردنێکی قورسە بۆ کۆئەندامی هەرەس‌و بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو گەدە دەمێنێتەوە، ئەگەر مۆز و پەتاتە بەدوای یەکدا بخورێن هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی ئازاری گەدە، غازات و تەنانەت ژەهراویی‌بوون.

3. ماددە سپیاییەكان هۆکارن بۆ دروستبوونی گرفت لە كرداری هەرسکردن و هەروەها سپڵدا، ئەگەر ئەم دووانە لەناو گەدەدا تێکەڵبن، دەتوانێ ببێتە هۆکار بۆ ژەهراویی‌بوون.



سەرچاوە: healthline 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved