زۆرێك له خه‌ڵكی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی كێشه‌و قورسییه‌كانی ژیان له‌بارێكی ده‌روونی خراپ‌دا ده‌ژین و كاریگه‌ری كردۆته‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونیان و توشی نیگه‌رانی و بێزاری كردوون، بۆیه ئێمه لێره‌دا به چه‌ند رێنماییه‌كتان ئاشنا ده‌كه‌ین كه به جێبه‌جیكردنی ده‌روونتان ئارام ده‌بێته‌وه: وه‌رزش و راهێنان وه‌رزشكردن و راهێنان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌بێته هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ رێگریكردن له‌و نه‌خۆشيیه مه‌ترسیدارانه‌ی توشی ده‌ماره‌كان و دڵ ده‌بنه‌وه، بۆیه وه‌رزشكردن رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له چالاككردنی مێشك تاوه‌كو هۆڕمۆناتی دڵخۆشی ناسراو به سیرۆتونین و دوبامین ده‌ربكات، كه ده‌بنه هۆی باشتركردنی لایه‌نی میزاجی و دڵه‌ڕاوكێ ناهێڵێت، بۆیه پێویسته هه‌مووان وه‌رزش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت گه‌ر وه‌رزشكردنه‌كه سوكیش بێت، وه‌ك رۆشتن به‌پێی بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه له هه‌موو رۆژێكدا. گه‌شتكردن گه‌شتكردن یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی باشببێته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی خۆی، گه‌شتكردن ده‌بێته هۆی ناسینی شارستانی و كلتوری نوێ كه ده‌بێته هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك، هه‌روه‌ها هه‌موو بیركردنه‌وه سلبیه‌كان له مێشك ده‌رده‌كات كه ده‌بنه هۆی خراپبوونی لایه‌نی ده‌روونی، بۆیه دووركه‌وتنه‌وه له كێشه‌كان و چوون بۆ وڵاتێكی تر هه‌رچه‌نده ماوه‌كه‌شی كورت بێت، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ خراپی لایه‌نی ده‌روونی. فێربوونی پیشه‌و حه‌زێكی نوێ فێربوونی حه‌زێكی نوێ وه‌ك وێنه‌كێشان و میوزیك زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ باشبوونی لایه‌نی ده‌روونی، ته‌نانه‌ت فێربوونی پیشه‌یه‌كی نوێ كه ده‌بێته هۆی متمانه‌ی زیاتر به خود، به‌ته‌واوی له خراپی لایه‌نی ده‌روونی و تێكشكاندنه‌كان ڕزگارت ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و بیركردنه‌وانه ڕزگارت بێت كه ڕۆژانه خه‌م و په‌ژاره‌ت پێده‌دات، بۆیه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه یه‌ك سه‌عات گرنگی بده به هیوایه‌ته‌كانت یان خۆت فێری پیشه‌یه‌ك بكه. خاك - س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure