15/4/2021 10:40 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 15.04.2021

کاور
ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ ئەنجامی واژۆی گرێبەستە بازەرگانی و ئابورییەکان، ئایدیاکانی ئێوە قەبوڵ ناکرێن. دڵسارد مەبن لە داهاتودا چارەسەر دەبێت. ئەمڕۆ خۆتان بە ئەرکەکانی ماڵەوە سەرقاڵ کەن. لە ژیانی سۆزداریتان ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە.

گا
ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارانت توشی گرفت بیت. پشودرێژ بە و هەوڵبدە سەرپەرشتی کات بکەیت، هەوڵ بدە ئەم پاش نیوەڕۆیە لەگەڵ خانەوادەکەت بیت.

دوانە
لەوانەیە لەبەر دواکەوتنی گەشتێک کە خۆت بۆ ئامادە کردبوو دڵگران بیت، جێی نیگەرانی نییە چونکە تەنیا کاتەکەی دواکەوتوە. ئێستا کاتی نییە بەرەوڕووی گرفتە ئابورییەکان بیتەوە. پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە و خۆشحاڵ بە.

قڕژاڵ
لەوانەیە لەگەڵ یەکێک لەهاوکارانت تووشی خراپ لێکتێگەیشتن بیت، هەوڵبدە ئارام بیت و لەگەڵیدا بگەیتە سازان. ئەمڕۆ کێشەی زۆر دێتە پێشەوە، ئارامی خۆت بزر مەکە و خۆت لە توڕەیی بپارێزە.

شێر
ئەگەری ئەوە هەیە کە هاوبەشی ژیانت لەبەر ئەنجامنەدانی ئەرکەکانت لێت دڵگران بێت، هەوڵ بدە دۆخەکە ئارام بکەیتەوە، ئەمشەو هەواڵی خۆش دەگاتە دەستت، دەربارەی کارێک کە بیری لێدەکەیەتەوە.

فەریک
خۆشەویستەکەت لە پێویستی تۆ بە ئازادی تێناگات و توشی خراپ تێگەیشتن بووە. بیرۆکەکانی خۆت بە ڕوونی باس بکە و خۆت لە دەمەقاڵە بپارێزە. ئەگەر ئەمڕۆ بانگهێشتی هاوڕێکانت کراویت، بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی مەکە. هەوڵبدە دۆخی دەرونی خانەوادەکەت هاوسەنگ کەیتەوە.

تەرازو
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشە بۆ پلانە ئابورییەکانت، دەرفەتێکی باشە بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوریت. ئەو پاش نیوەڕۆیە بەتەمای لەگەڵ هاوڕێکانت بڕۆیەتە دەرەوە و درەنگ بگەڕێیتەوە بۆ ماڵ، بەم هۆکارەش لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەت توشی کێشە دەبیت. هەوڵبدە زیاتر سەرنج بدەیتە ویستەکانی هاوبەشی ژیانت.

دوپشک
ئەگەر ڕەخنەیان لێت گرت، خۆت کۆنتڕۆڵ بکە، دەرفەتێکی باشە بۆ سەرکەوتن لە کارە ئابورییەکانت. هەوڵبدە لەئاست خۆشەویستەکەت لێبوردە بیت، ئەمڕۆ دیارییەکت بۆ دێت لەلایەن ناسیاوێکەوە و ئەبێتە هۆی خۆشحاڵیت.

کەوان 
لەوانەیە ئەمڕۆ هەستی نزیکەکانت بریندار بکەیت، ئارامی خۆت بپارێزە، ئەگینا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیت. ئەمڕۆ بڕە پارەیەک ئەگاتە دەستت، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باسی بکە و پلان دابنێن بۆ شێوەی خەرجکردنی. پێدەچێت خانووەکەتان پێویستی بە نوێژەنکردنەوە بێت، دڵنیابە کەمتەرخەم نیت لەئاستی.

گیسک
هەستە جیاوازەکان ئازارت ئەدات. زیاتر سەرنج بدە ئەو قسانەی دەیکەیت. هاوکات خۆت سەرقاڵی چەندین کاری جیاواز مەکە. ئەم پاش نیوەڕۆیە هەستێکی باشترت دەبێت و لەگەڵ خانەوادەکەت کاتێکی خۆشت لەپێشە.

سەتڵ
لەوانەیە ئەمڕۆ کەسێکی گرنگ ببینیت کە لەداهاتوودا دەرفەتێکی ئابوریت بۆ فەراهەم دەکات. بڕوات بە هەستی شەشەم هەبێت و خۆت بپارێزە لە وڵامی یەکجارەکی. راوێژی خۆشەویستەکەت وەربگرە.

نەهەنگ
لەوانەیە ناچار بیت گەشتە دیاریکراوەکەت لەبەر کێشەی سەلامەتی دوابخەیت. نیگەران مەبە! تەنیا بە رجیمێکی ساکار چارەسەر دەبێت. ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ژیانی خۆشەویستیت و ئەتوانن کاتێکی خۆشتان بەیەکەوە هەبێت.

 

خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved