15/4/2021 01:19 PM

سوربونەوەی چاو لەکام گرفتی تەندروستی ئاگادارت دەکاتەوە

لە زانستی پزشکیدا سوربونەوەی چاو زیاتر لە چوارچێوەی کاردانەوەیەکی ئاسایی چاو لەئاست ئالێرجێنەکاندا، سەیر دەکرێت. تەپ و تۆز و هەندێکجار گەردی گوڵ و گیا دەتوانن ببنە هۆکار بۆ سوربونەوەی چاو. بەڵام هەندێک کەس کاتێک بەیانان لەخەو هەڵدەستن چاویان سوردەبێتەوە، کە ئەم حاڵتە تا رادەیەک جیاوازترە و نابێت پشتگوێ بخرێت. ماڵپەڕی mirror لە بابەتێکدا باسی هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دەکات:

1. ئەگەر ماسولکەکانی چاو بەبڕی پێویست ئۆکسجینی پێنەگات، دەمارەکانی توشی ئاوسان و سوربونەوە دەبن.

2. ئەگەر سیستمی بەرگری جەستە توشی گرفت و لاوازی بێت، هۆکارە بۆ گرژبوونەوەی دەمارەکانی چاو و سوربوونەوە.

3. بەکارهێنانی هاوێنەی چاو ڕێگری دەکات لە گەیشتنی بڕە ئۆکسجینی پێویست و دەبێتە هۆکاری سوربوونەوە.

4. نیشتن و کۆبونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لەسەر چاو بە هۆکاری نەخۆشییە گواستراوەکان، یەکێکی‌ترە لە هۆکارەکانی سوربوونەوەی چاو.

5. ئەگەر پاک‌ و خاوێنی ڕوخسار لەبەرچاونەگیرێت، پێڵوەکان توشی هەوکردن دەبن و ئەبێتە هۆکار بۆ سوربوونەوەی چاو.

6. زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی دڵۆپەی چاو دەتوانێت خۆی ببێتە هۆکاری سوربوونەوەی زیاتری چاو.

7. بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری موبایل و کۆمپیوتەر، فشارێکی زیادە لەسەر چاو دروست دەکات و دەبێتە هۆکار بۆ گرژی و سوربوونەوەی.



سەرچاوە: mirror 
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved