17/4/2021 09:54 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 17.04.2021



کاور

ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ ئەبیت و دەبێ چەندین گرفت چارەسەر بکەیت. لەوانەیە ئەمڕۆ بەتەمابیت شتێک بکڕیت، بەڵام ئاگاداربە کە ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ ئەم کارە و باشترە هەندێک زیاتر پشو وربگریت. هەوڵبدە دۆخی ناو ماڵت ئارمتر بکەیتەوە.


گا

پێدەچێ کە دڵنایت لە ئەنجامی کارەکانتدا سەرکەوتوو دەبیت. ئەم پاشنیوەڕۆیە دەرفەتێکی باش دێتە پێشەوە بۆ ئەوەی خۆت پیشان بدەیت و بیسەلمێنی کە کەسێکی بەتوانایت. لەئاست یارمەتییەکانی خەڵک پێزان بە و خانەوادەکەت فەرامۆش مەکە.


دوانە

ئەم بەیانییە هەستێکی خۆشت هەیە و پەیوەندییەکانت بەباشی ئەڕۆنە پێشەوە. دەرفەتێکی باشە بۆ ئەنجامی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانت. نیگەرانی دۆخی ئابوری خۆتی، بەڵام گەر ڕاوێژی گونجاو وەربگریت، ئەو دۆخە دەگۆڕێت. چالاکی زیاترت پێویستە.


قڕژاڵ

لەوانەیە ئەم بەیانییە ژیانی خۆشەویستیت هەندێک گرژی تێبکەوێت، نیگەران مەبە! خزمێکت یارمەتیت ئەدات و ئەو خراپ لێکتێگەیشتنانە کۆتایی دێت. ئەو پارەیەی وەکو سەرمایەگوزاری پلانت بۆ دانابو، سودێکی زۆری دەبێت. هەوڵبدە پشوو وەربگریت و لە ژیان چێژ ببەیت.


شێر

لە شوێنی دەوامەکەت لەلایەن بەرپرس و هاوکارانتەوە دەستخۆشیت لێدەکرێت. دەرفەتێکی باشە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی زیاتر. دۆخی ئابوریت زۆر باش نییە و باشتر سود لە هەموو دەرفەتەکان وەربگریت.


فەریک


پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، خۆت لە دڵەڕاوکێ دوربخەوە، چونکە وادیارە جەستەت ئامادەیە بۆ قەبوڵی نەخۆشییەکان. کەسێکی بە ورەیت و ئەمە بەردەوام یارمەتیت ئەدات، تەندروستی گرینگییەکی تایبەتی بۆ تۆ هەیە.


تەرازو

لەوانەیە ئێستا کات و دەرفەتی ئەوە بێت تا گۆڕانێک لە بەشە کۆمەڵایەتییەکانی ژیانتدا پێکبهێنیت. وەکوو یاریزانی باش ئەتوانی ڕۆلی خۆت بەباشی بگێڕیت و لەم بەشەدا سەرکەوتوو دەبیت. خۆت لە هیچ ڕاستییەک مەدزەوە و دەرفەتەکان لەکیس مەدە.


دوپشک

پێدەچێ زۆر سەرقاڵ بیت، بەڵام ئەبێ واز لەم گشتە ئیشە بهێنیت. لەئاست دۆخی ئابوریت، هەست بە نیگەرانی ئەکەیت، جێی نیگەرانی نییە چونکە بەسەریدا زاڵ ئەبیتەوە. ئەمڕۆ دڵنیایی ڕو لە تۆ ئەکات، بەڵام کاتێ ئەتوەێ بڕیارێکی گرنگ بدەیت، ڕاوێژی هاوبەشەکەت وەربگرە.


کەوان

کێشەی خۆشەویستی دەمێکە تۆ ئازار ئەدات، بەڵام لەمەودوا چارەسەر دەبێت. هاوڕێیەکت پێشنیارێکی بازەرگانیت پێئەدات، ئەو پێشنیارە قەبوڵ بکە چونکە سودێکی زۆرت دەسی ئەکەوێت. ئەمشەۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت چەند هاوڕێیەک ئەبینن.


گیسک

دەتوانی لە گەشتە بازەرگانییە کورتماوەکاندا سەرکەوتو بیت. لەگەڵ هاوکارەکانت بەپارێز بە و خۆت توشی دەمەقاڵە مەکە. ئەم پاش نیوەڕۆیە یەکێک لە گرفتە کۆنەکانت چارەسەر دەبێت. پێویست ناکا نیگەرانی دۆخی ئابوریت بیت، بەڵام هۆشت بە خرجکردنەوە بێت.


سەتڵ

ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک شتی نوێ لە ژیانی دڵداریتدا بێتە پێشەوە، دۆخی ژیان بەرەو باشتربوون ئەڕوات، قەدری هاوبەشی ژیانت بزانە و خۆت بێبەش مەکە لە ڕاوێژەکانی. ئەمشەو لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە، هەواڵێکی خۆش ئەگاتە دەستت. 


نەهەنگ

لە ماوەی ڕۆژدا راوێژی کەسێکی بەتەمەن ئەگاتە گوێت، هەوڵبدە سودی لێوەربگریت. خۆشەویستەکەت لەسەر شتێکت بچوک عاجز بووە، هەوڵبدە بۆی ڕوونبکەیتەوە کە بەردەوام ئەو گرنگترین کەسە بۆ تۆ. ئەگەر بەتەمایت پلانەکانی خۆت بگۆڕیت جارێ دەست ڕابگرە! 


خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved