17/4/2021 03:22 PM

بەسودترین میوەکان بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە


بەپێی ئامارەکان لە دنیادا لەگەڵ هەر 10 چرکە کەسێک بەهۆی بێ‌ئاگابوون لە تووشبون به نەخۆشی شەکرە و جۆری کۆنتڕۆڵکردنی، ماڵئاوایی لە ژیان دەکات و هەر 30 چرکەش هەمیسان کەسێک بەهۆی بێ‌ئاگاییەوە ناچار دەبێت قاچی ببڕێتەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵتی دیابێت، لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: بەربڵاوی ئەم نەخۆشییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 97%ـه و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر پەرەئەستێنێت. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی 48% خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی شەکرەن و خۆیان لێی ئاگادار نین.
بەپێی بابتێکتی تەندروستی ماڵپەڕی Healthline وەرزشکردن، بەرنامەی خوراکی گونجاو و دووربون لە سترێس، بەباشترین شێوە، یارمەتی کەسی توشبووی شەکرە دەدەن تا نەخۆشییەکەی کۆنتڕۆل بکات و ژیانی ئاسایی هەبێت. میوەکان وەکوو بەشێک لەبەرنامەی خۆراک، سەرەڕای تامی شیرین، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین، ماددە کانزاییەکان و هەروەها ئانتی ئۆکسانتەکان و بەوپێیە دەتوانن یارمەتی کۆنتڕۆڵ و هاوسەنگکردنی ئاستی شەکری خوێن بدەن.

بەڵام ئایا هەموو میوەیەک بەسودە بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە؟

لەڕاستیدا توشبووانی شەکرە بۆیان نییە هەموو جۆرە میوەیەک بخۆن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە ئاستی شەکری هەندێک لە میوەکان بەرزە و ناهاوسەنگی لێدەکەوێتەوە. بەڵام میوە مزرەکان باشترین خواردنن بۆئەوەی ڕێگری بكەن لە بەرزبونەوەی شەكری خوێن و دەتوانرێت وەكوو سوكە ژەم لەنێوان ژەمەكاندا بخورێت.

لەناو میوە مزرەكانیشدا پرتەقاڵ، سندی و لیمۆ لە باشترینەكان چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، کۆی ئەو بڕە ڤیتامینە بۆ جەستەت دابین دەكەن كە ڕۆژانە پێویستت پێیان دەبێت و شەكری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.

هەروەها بێرییەكان لەبەر ئەویکە هەستیاری ئینسۆلین دادەبەزێنن، میوەیەكی بەسودن بۆ نەخۆشی شەكرە و یارمەتی باشتربوونی دەدەن. شلیك و بلۆبێری سودی گرنگیان هەیە ئەگەر زیادبكرێن بۆ ژەمە خۆراكییەكان و تەندروستیت دەپارێزن.

هەروەها گێلاس کە پێویستە وەکوو میوەیەکی تایبەت سەیر بکرت. پێوانەی گلۆکۆزی گێلاس 22 ـە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئانتی ئۆکسانت و هەروەها بێتاکارۆن، ڤیتامین C، پۆتاسیوم، مەنزیوم و ئاسن و ڤیتامین B9. جگە لەمانە گێلاس ماددەیەکی تێدایە بەناوی "ئانتۆ سیانین" کە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لەناو جەستەدا و هۆکارە بۆ دابەزینی شەکری خوێن. گێلاس جگە لەمانە سودی هەیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و هەروەها جۆرەکانی شێرپەنجە.



سەرچاوە: Healthline 
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved