17/4/2021 03:27 PM

پێش نوستن ڤازلین بەکاربهێنە و سوودەکانی ببینە


ڤازلین جۆرێک ڕونی کانزاییە کە لە ساڵی 1859 دۆزرایەوە و لە ساڵی 1982 شەوە لەلایەن کۆمپانیاکانی جوانکاری و ڕازاندنەوەوە سودی لێوەرگیراوە و ڕوانەی بازارەکان کراوە. ڤازلین لە ڕێگەی داخستنی کونۆکەکانی پێستەوە، پێش بە وشکبوونی پێست دەگرێت. هەوەها جیا لەوە، پێش بە ئاراقەی زیادە دەگرێت و ڕێژەی ئاوی پێویست دەپارێزێت و بەم شێوەیە پێست لە وشکی دوردەخاتەوە.بە گشتی ڤازلین یەكێكە لەو پێكهاتانەی سودی هەیە بۆ پێست، یارمەتی شێداركردنەوەی دەدات و ئەگەر شەوان پێش خەوتن بیدەیت لە پێستت، چەندین ئەنجامی ئەرێنی بەدەستدەهێنیت.



1. پێست نەرم دەكات و یارمەتی شێداركردنەوەی دەدات.

2. پێش بە ئارەقەی زیادە دەگرێت و ناهێڵێت پێست وشک ببێتەوە.

3. ڤازلین ماددەیەکی تێدایە بەناوی "پارافین" کە هۆکارە بۆ نەرم و شێداربونی پێست.

4. پێش بە هاتنەژورەوەی باکتریاکان دەگرێت و هۆکارە بۆ چارەسەری سوتانەوەی پێست و هەروەها برین.

5. چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ قڵیشانی لێوەکان.

6. لوت دەپارێزێت لەكاتی هەوكردن و توشبوون بە هەڵامەت.

7. یارمەتی درێژبونەوەی برژانگەكان ئەدات و بەهێزیان دەكات.

شێوازی بەکارهێنان:

1. پێستان بە شێوەی ئاسایی و هەمیشەیی پاک بکەنەوە و بە ئاوی سارد بیشۆنەوە و دواتر وشکی بکەنەوە.

2. دەستبەجێ و پێش ئەوەی پست بەتەواویی وشک ببێتەوە، بە پەنجە بڕێکی کەم ڤازلینی بخەنەسەر و زۆر بە ئارامی مەساجی بدەن.

3. فەرامۆشی مەکەن کە هەموو کاتێک ڤازلین لەسەر پێستی شێدار بەکاربهێنن، تا ئەو شێدارییە بپارێزت.

4. تەنها توێژێکی ناسک لە ڤازلین سودی پێویستی دەبێت، کەوایە بە زۆری بەکاری مەهێنن.
 

سەرچاوە: brightside
خاک_ شاهۆ







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved