18/4/2021 12:07 AM

مارسیدس ئۆتۆمبێلی شاھانه‌یی كاره‌بایی به‌رھه‌مده‌ھێنێت

ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌،‌ كۆمپانیای "دایمله‌ر ئه‌ی جی"ی خاوه‌نی "مارسیدس" ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌ نایابه‌كه‌ی نمایشكرد كه‌ ھاوتای ئۆتۆمبێلی شاھانه‌یی "مارسیدس بێنز ئێس كلاس"ه‌ به‌ڵام به‌ پاتری كارده‌كات، به‌مه‌ش به‌رھه‌مھێنه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕكابه‌ریكردنی كۆمپانیای "تێسلا"ی برده‌ ئاستێكی تر له‌ به‌رھه‌مھێنانی باشترین جۆری ئوتومبێلی كاره‌بایی.

ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كه‌ی مارسیدس ناوی "ئی كیو ئێس"ه‌و یه‌كه‌مین ئوتومبێلی به‌رھه‌مھێنراوی كۆمپانیای ناوبراوه‌ كه‌ ھه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌دا وه‌ك ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دیزایین كراوه‌ به‌بێ سوود وه‌رگرتن له‌ بیرۆكه‌و به‌كار‌ھێنانی تایبه‌تمه‌ندی و پارچه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تری مارسیدس كه‌ بزوێنه‌ره‌كانیان به‌ سوتانی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی وه‌ك (گازو به‌نزین) كارده‌كه‌ن.

كۆمپانیای مارسیدس له‌م ئوتومبێله‌دا ته‌واوی سه‌رنجیان خستووه‌ته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ پانی به‌شی ناوه‌وه‌ی ئوتومبێله‌كه‌و له‌ شوێنی داشبۆردی ئوتومبێلی ئاسایی داناوه‌ كه‌ به‌ ھه‌ستی ده‌سته‌كان (touch) كارده‌كات.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved