18/4/2021 08:30 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 18.04.2021


کاور

لەوانەیە یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکەت بەڵێنی بڕە پارەیەکی پێدابیت و پێتی نەدات. پەلە مەکە بۆ سەرکۆنەکردنی، بێگومان هۆکارێکی بووە! هەوڵبدە خۆت زیاتر لە گۆڕانکارییەکان بگونجێنیت و دڵخۆش بە بوونی کەسە ئازیزەکانت و کاتێکی زیاتریان لەگەڵ بەسەر بەرە.


گا

هەوڵە ئابورییەکانت دەگاتە ئەنجام و لە ڕوی ئابورییەوە سودمەند دەبیت. پەیوەندییەکانت گرژیی تێدەکەوێت و باشتر دیدارت لەگەڵ هاوڕێکانت دوا بخەیت و لە لێخورینی سەیارەدا زۆر بەسەرنج بدە چونکە پێدەچێ ڕوداوێکت لەبەردەم بێت.


دوانە

خۆشەویستەکەت بەبێ هیچ هۆکارێک سەرکۆنەت دەکات، ئارام بە و خۆت توشی دەمەقاڵە مەکە. هەوڵبدە بە ئارامی بابەتەکانی بۆ ڕونبکەیتەوە، بە هاسانی چارەسەر دەبێت. کاتێک لەگەڵ کەسە بەتەمەنەکانی خانەوادەکەت قسە دەکەیت، ئارامی خۆت بپاڕێزە!


قڕژاڵ

لەوانەتە لە شوێنی دەوامەکەت تووشی قسە و باس بیتەوە، چونکە دەنگۆیەک لەسەر تۆ بڵاو کراوەتەوە. ئەوەندە ناهێنێت خۆت توشی شەڕ بکەیت، هەموو شتێک بە خێرایی ئاسایی دەبێتەوە. ئەم پاش نیوەڕۆیە ئەگەری ئەوە هەیە پارەیەکی باشت دەست بکەوێت.


شێر

ئەمڕۆ لە لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلدا زۆر وشیار بە! ڕەوتێکی ناخۆش دەستی پێکردووە و دەبێ خۆت بپارێزیت. خانەوادەکەت دڵیان لەلای تۆیە، خۆشەویستی ئەوان بەکەم مەزانە و گرنگی زیاتریان پێ بدە. ئەمڕۆ بەگومانەوە هیچ بڕیارێکی ئابوری مەدە!


فەریک

لەوانەیە ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ بیت، کۆمەڵێک کێشەت هەیە کە پێویستە چارەسەریان بکەیت. هاوکارەکانت پێناچێ یارمەتیت بدەن، ئارامی خۆت بپارێزە، ئەگینا قسەیەک ئەکەیت کە دواتر پەشیمان ئەبیتەوە! ئەم پاش نیوەڕۆیە ئەگەری ئەوە هەیە هەواڵێکی ناخۆش بگاتە دەستت سەبارەت بە کەسێکی ناسیاو.


تەرازو

لەوانەیە لەگەڵ بەرپرسەکەت توشی کێشە ببیتەوە. ئاداری ئەو قسانە بە کەوا دەیکەیت. کاتێک لەگەڵ هاوبەشی ژیانت قسە دەکیت، پێویستە ئارامی خۆت بپارێزیت، چونکە مەترسی ناتەبایی و دووری دەبیندرێت.


دوپشک

تا پاش نیوەڕۆ هەواڵێک دەگاتە دەستت و باس لە گەشتێک ئەکا کە پێوسیتە بە خێرایی بڕۆیت. لەوانەیە هاوبەشەکەت ڕەزامەند نەبێت بە ئەنجامی ئەو گەشتە، بەڵام دەرئەنجام تۆ قەناعەت دەهێنیت و گەشتەکەت دوا دەخەیت. کە هەر ئەمەش باشترە بۆت.

کەوان 

پێدەچێت تووڕە و ناڕەحەت بیت و سترێست هەبێت، خۆت لە دەمەقاڵە و باس دور ڕابگرە. جەستەت ئامادەیە بۆ قەبووڵی نەخۆشییەکان. لەوانەیە حەز بکەیت دیدار و گەشتە کارییەکانت دوا بخەیت. کەسانێکی زۆر تۆیان خۆش ئەوێت، قەدری ئەو کەسانە بزانە.


گیسک

ئەمڕۆ لە شوێنی کار کردنت توشی چەند گرفتێک ئەبیتەوە. پێدەچی سەرچاوەی گرفتەکان ئابوری بن. خۆت لە باس و دەمەقاڵە دوور ڕابگرە و باشترین کار لە ئێستدا سازانە. ئەگەر ئەم کێشەیە بەبێ ناڕەحەتی چارەسەر بکەیت، سودمەند دەبیت.


سەتڵ

هەندێک ڕوداوی پێشبینی‌نەکراو ڕوو دەدەن کە پلانەکانی تۆ دەشێوێنن. چاوەڕێ مەبە ئەو کارە نوێیەی وا دەستت پێکردوە بە خێرایی سودمەندت بکات، پەلەکردن لە ئامانج دورت دەخاتەوە. هەوڵ بدە بڕیارە گرنگەکان دابنێیت بۆ کاتێکی گونجاوتر.


نەهەنگ

لەوانەیە کارێکی نوێ دەست پێبکەیت، ئەو کارە سودی باشی دەبێت، بە مەرجێک لە سەرکۆنەکردنی کەسانی دەوروبەرت زیادەڕەوی نەکەیت. لەگەڵ هاوبەشی ژیانت هاوسەنگی ڕابگرە، هەندێک چاوەڕوانی هەیە کە پیویستە جێبەجێی بکەیت ئەگینا عاجزبوونی لێدەکەوێتەوە. ئەمڕۆ ناسیاوێک سەردانت دەکات و شتێکت بە دیاری پێ‌دەدات.



خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved