18/4/2021 04:14 PM

بەسودترین ماسکەکان بۆ شێدار و گەنج کردنەوەی پێست

ئەگەر پێست بڕێکی زۆر ئاو و چەوری لەدەست بدات توشی وشکبوونەوە دێت و لە ئەنجامدا خێراتر پیر دەبێت و هەروەها پەڵە و زیبکەی زیاتری دەکەوێتە سەر. ئەم حاڵەتە لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا زیاتر دەبیندرێت و هەر بەو هۆکارەش پێوسیتی بە پاراستنی زیاترە. یەکێک لە چارەسەرە بەسوودەکان بۆ ڕێگری کردن لە وشکبونی پێست، بەکارهێنانی ماسکە تایبەتەکانە کە یارمەتی پاراستنی شێداری پێست دەکەن و هۆکارن بۆ دواکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر پێست:


ماسکی گوێز و ماست:

گوێزی هاڕڕاو و یەک کەوچک ماست تێکەڵ بکە، ئینجا بیدە لە پێستت و مەجالی بدە بۆ ماوەی 20 خوله‌ک لەسەری بمێنێتەوە، ئەم پێکهاتەیە یارمەتی نوێکردنەوەی خانەکانی پێستت ئەدات.


ماسکی ئەڤۆکادۆ و گوێزی هندی:
کەوچکێکی گەورە گوێزی هندی، نیو ئەڤۆکادۆ، کەوچکێی بچووک هەنگوین و کەوچکێک ئاو، هەموویان تێکەڵاو بکە ، دواتر بیدە لە پێستت و مەجالی بدە بۆ ماوەی 20 خولەک لەسەری بمێنێتەوە، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆرەوە.


ماسکی خەیار و گوڵاو:
خەیارێک بخە ناو تێکەڵکەری کارەبایی تا بەتەواویی بیهارێت، کەوچکێک گووڵاوی تێکەڵ بکە، ئینجا بیدە لە روخسارت و مەجالی بدە بۆ ماوەی 20 خولەک لەسەری بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە.


ماسکی شۆفان و هەنگوین:

دوو کەوچک شۆفان بکوڵێنە‌ و لەگەڵ کەوچکێکی بچووک هەنگوین تێکەڵی بکە، بیدە لە پێستت و لێیبگەڕێ با بۆ ماوەی پێنج خوله‌ک لەسەر پێست بمێنێتەوە و هاوکات بە پەنجەکانت مەساجی پێبکە، پاشان به‌ ئاوێکی شله‌تێن پاکی بکەوە.


ماسکی هەنگوین و شیر:
یەک کەوچک هەنگوین و دوو کەوچک شیر تێکەڵاو بکە، بیدە لە پێستت و لێگەڕێ با 15 خوله‌ک له‌سەر پێستت بمێنێتەوە و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن پاکی بکەوە.


تێبینی: بەبێ وەرگرتنی ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ هیچ جۆرە ماسکێک بەکارمەهێنە، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە توشی هەستیاری بیتەوە.



سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved