دە هۆکاری هیلاکی بەردەوام کە لەوانەیە نەیزانیت
لە زۆربەری حاڵەتەکاندا هیلاکی دەگەڕێتە بۆ ئاستی چالاکی جەستەیی و دەرونی لەماوەی شەو و ڕۆژدا و لەگەڵ وەرگرتنی پشوو، بەتەواویی دەحەسێیتەوە و چیتر هەست بە هیلاکی ناکەیت. بەڵام مەرج نییە هەمیشە هیلاكی لە ئەنجامی كاركردنی زۆر و ئەو فشارانە بێت كەوا رۆژانە دێتە سەرت. زۆر كات ئەو هیلاكەتییە پەیوەندی بە گرفتی جەستەیی و دەرونییەوە هەیە، ماڵپەڕی onhealth بەو شێویە باسی لە چەند هۆكارێکی هیلاكی بەردەوام کردووە:
1. کەمخەویی
کەمخەویی هۆکارە بۆ هیلاکی و ئەگەری ئەوە هەیە کاریگەری نەرێنی دابنێت لەسەر تەندروستیت. هەوڵبدە شەوان، لە شوێنێکی بێدەنگ و تاریک و لەکاتێکی دیاریکراودا، حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەویت.
2. خەمۆكی
خەمۆکی هۆکارە بۆ هیلاکی بەردەوام و بێهۆکار، لەگەڵ خۆیدا بێخەوی دەهێنێت و خواردنیشت باش بۆ ناخورێت.
3. زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی کافئین
زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی چا و قاوە هۆکارە بۆ هیلاکی و بێهێزی ڕۆژانە.
4. دڵەڕاوكێ
کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر تێكدانی سیستمی خەو، كاتێكیش شەوان بەباشی نەخەویت هەست بە هیلاكی دەكەیت.
5. فشاری دەرونی
هۆکارە بۆ ئەوەی مێشكت بەردەوامی سەرقاڵ بێتو ئیتر ناتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی پشو وەربگریت و بحەسێیتەوە.
6. دووجەمسەری
لە نەخۆشی دووجەمسەریدا، باری دەرونی گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا دێت، بەشێوەیەک کە سیستمی كاركردنی جەستە توشی ئاڵۆزی دەبێتەوە و هیلاکی یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی.
7. کەمخوێنی
ئەگەرچی کەمخوێنی لەناو خانماندا بەربڵاوترە، بەڵام پیاوانیش توشی دەبن. لەم حاڵەتەدا، ئاستی خڕۆکە سورەکانی خوێن دادەبەزێت و نیشانەکانی بریتین لە: هیلاکی، سەرەگێژە، دەمارگرژی و هەست بەسەرما کردن.
8. ADHD
ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە منداڵاندا دەبینرێت، كەسەكە جوڵەی زۆر و نائاساییە هەروەها و توشی گرفتی كەمخەوی دەبێتەوە.
9. ناچالاكی غوددە
بە غوددەی تەمەڵ ناسراوە، لەم حاڵەتەدا مێتابولیزم ناچالاک دەبێتەوە و كەسەكە بەهۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانییەوە هەست بە هیلاكەتی بەردەوام دەكات.
10. نەخۆشییەکانی دڵ
کاتێک توانای دڵ لە هەناردەکردنی خوێن بۆ سەرجەم ئەندامەکانی جەستە دابەزێت، بەناچار تەنها خوێن بۆ ئەندامە گرنگەکان دەنێرت و هی ئەوانیتر کەمدەکاتەوە. لەم حاڵەتدا کەسەکە لەبەر کەمی ئۆکسیجن هەست بە هیلاکی ئەکات.
سەرچاوە: onhealth
خاک _ شاهۆ