18/4/2021 08:53 PM

پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە لە زانکۆکاندا

لە چوارچێوەی كارە زانستیەكانی زانكۆی سلێمانی، ۆرکشۆپی هاوبەشی نێوان کۆلێژی زمانی لە زانکۆی سلێمانی و APP زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، بەڕێوەچوو، كە ماوەی ٢ رۆژی خایاند.

ۆرکشۆپە هاوبەشەكە، بە ناونیشانی ( پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە لە زانکۆکاندا)، بوو تیایدا، وێرای تیشک خستنە سەر لایەنەکانی فێرکردنی ئۆنلاین، چەند چالاکیەکی زۆر سەرنجراکێشی لەخۆ گرتبوو زۆر سودبەخش بون بۆ مامۆستانی بەشداربوو، چەند مۆدلێک و پلاتفۆرمێکی تازە و کاریگەر بەکار هێنران بۆ ئەوەی لە کاتی چالاکیە کارەکیەکاندا بەکاربهێنرێن. ۆرک شۆپەکە لەلایەن( مامۆستا دەیڤید کۆرتنەی و مامۆستا زیمیکیسا مپاسێنی لە زانکۆی ئەمریکی و د. شیلان عەلی حەمەسورو مامۆستا فاتیمە جەلال تاهیر لە زانکۆی سلێمانی) ئەنجامدرا...

شایەنی باسە ۆرك شۆپەكە ڕۆژنی (15-17-4-2021) بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved