18/4/2021 11:47 PM

شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما روو له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات

كه‌شناسی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له ‌ناوچه‌كانی عیراق ده‌كات و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینی‌ كردووه‌ شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما ده‌ستپێبكات و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عیراق و ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست دروستبكات و ئه‌و شه‌پۆله‌ش بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوورو رۆژئاواو فوڕاتی‌ ناوه‌ڕاست و هه‌ندێك شاری‌ وه‌ك كه‌ركوك و باكوری‌ دیاله‌ به‌ شه‌پۆلی‌ گه‌رماكه‌ كاریگه‌ر ده‌بن.

راشیگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كان پله‌ی‌ گه‌رما له‌نێوان 40 بۆ 42 پله‌ی‌ سه‌دی‌ بێت و رۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی‌ داهاتوو پله‌كانی‌ گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌.

خاك - كه‌شناسی عیراق




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved