له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و خاڵانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی بواری ده‌روونییه‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستت ئاشكرا ببێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چ راده‌یه‌ك هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت. له‌وباره‌یه‌وه توێژه‌ران ئه‌و خاڵه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه له‌كاتێكدا پێكه‌وه‌ن زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی مۆبایل ناده‌ن و هه‌روه‌ها كه‌متر ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كات بۆ یه‌كتر دابینبكه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا باسی بیركردنه‌وه‌كانت ده‌كه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسیت له بۆچوونی ئه‌و چونكه ده‌زانیت كه كه‌سایه‌تی تۆی قبوڵه. له خاڵێكی تردا باس له‌سه‌ر شێوازی نانخواردن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌دڵی خۆت خواردن ئاماده ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه ده‌خۆیت كه خۆت حه‌زی لێده‌كه‌یت و له به‌رچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به ئازادی نان ده‌خۆیت، كه‌واته ئاسووده‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا. ده‌شڵێن كه له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌شدا هه‌ستت زیاتر ئاشكرا ده‌بێت! * جگه له‌وكاتانه‌ی كه به‌رده‌وام گرنگی به ڕازاندنه‌وه‌ی رووخسارت ده‌ده‌یت، ئایا به‌لاته‌وه ئاساییه له‌كاتێكدا یه‌كتر ببینن كه‌متر خۆت رازاندووه‌ته‌وه؟ * به‌ڕاشكاوی ڕه‌سمی كۆنی خۆت پیشان ده‌ده‌یت به‌بێ شه‌رم؟ * له‌به‌رچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌توانیت بگریت و به ئاسانی باسی خه‌مه‌كانت بكه‌یت؟ خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure