19/4/2021 07:04 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 19.04.2021

کاور
ئەمڕۆ لەگەڵ گۆڕانی گەورە ڕووبەڕوو دەبیتەوە، سەرنجی هێماکان بدە، واز لە خولیاکان بهێنە و ڕاستییەکان ببینە، لە ئاست سۆز و هەستی خۆت پێداچوونەوە بکە، کەسی گونجاو بۆ ڕاوێژ هەڵبژێرە، بە متمانەبەخۆبوونەوە لە ژیان بەردەوام بە و دڵنیا بە بەسەر کۆی گرفتەکاندا زاڵ دەبیت. هەرگیز تواناکانی خۆت بەکەم مەزانە و داواکارییەکانت بە ڕوونی باس بکە و دڵنیا بە کەسانی دەوروبەرت یارمەتیت دەدەن، لە شتە بچووک و ساکارەکان چێژ وەربگرە.


گا

ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەیە خۆشەویستی خۆت باس بکەیت و هەروەها مەجالیش مەدە هیچ کەسێک هەستت بریندار بکات. کاتی ئەوەیە لەباری ئابورییەوە سەربەخۆ بیت و دەرفەتێکی باشت بۆ دێتە پێشەوە. خۆشەویستی بێ‌سنووری خۆت بە ڕووی خەڵکدا بکەوە و وزەی باش وەربگرە. نیشانەکان ئاماژە دەکەن بە سەرکەوتن لە ئەنجامی کارەکانتدا، تەنیا متمانەت بە خۆت هەبێ  و خۆت لە نیگەرانی دوور بخەوە.


دوانە
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئامانجی خۆت لە ژیانت دیاری بکەیت. وازی لەو ئامانجە مەهێنە کەوا بیری لێدەکەیتەوە و هەوڵی جددی بۆ بدە. خۆت لە گۆشەگیری دەرباز بکە و شوێن ڕوداوە گرنگەکان بکەوە، هەوڵ بدە زمانی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەی و سودی لێوەربگریت. لەگەڵ هاوبەشەکدا زۆرتر خۆشەویستی بنوێنە و گرنگی بدە بە داواکارییەکانی تا دووربیتەوە لە هێما خراپەکان. کاتی خۆت بۆ ئەو کارانە تەرخان بکە وا چێژیان لێوەردەگریت.


قڕژاڵ
ئەمڕۆ کاتی ئەوە نییە بە ژیانی بدۆڕێنیت، کۆمەڵێک کار و پلانت هەیە کە دەبێ ئەنجامیان بدەیت، بەپێی گرنگی ریزبەندییان بۆ بکە  تا شایەتی سەرکەوتنەکانت ببی. ئەمڕۆ کاتی ئەوە نییە مەجالی گۆڕانەکان بدەت تا ئازارت بدەن، ڕاستییەکان قەبووڵ بکە  و بە جەسارەتەوە ڕووبەڕوویان ببەوە. هەستت خەریکی تووشی گۆڕان دەبێت، هێمایەکی باشە، لەو کەسانە دووربکەوە وا ئازارت ئەدەن. لە قسە کردندا بەدووربە لە تووڕەیی. ئەمڕۆ دەتوانیت گەورەترین گرفتەکانت چارەسەر بکەیت.


شێر
هێماکان باش لە ڕۆژێکی باش دەکەن، هەنگاوی ئەرێنی و کاریگەر بنێ و دڵنیابە ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت. مەجالی هیچ کەسێک مەدە تواناکانت پێشێل بکات و بە ژیانی ئێستا و هەروەها بە داهاتووت خۆشبین بە. کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ خێزانەکەت و هەوڵبدە چێژ لەو کاتانە وەربگریت وا لەگەڵیانیت. چەند کەسێک ئیرەیی بە تۆوە دەبن و باست دەکەن، بەڵام نیگەران مەبە هیچ زیانێکی بۆ تۆ نابێت.


فەریک
خەریکە ئەکەویتە ژێر کاریگەری بیرۆکەیەکی خراپ، هێماکان هۆشداریت پێ دەدەن، لە هەموو جۆرە بیرێکی نەشیاو خۆت بە دوور ڕابگرە و بە خۆشەویستییەوە سەیری دنیا بکە تا خۆشت خۆشحاڵ بیت. سەرکەوتنی تۆ گرێدراوی چالاکی و هەوڵەکانتە کەوایە بەردەوام بە لە تێکۆشان. لەوانەیە لەسەر بابەتێک تووشی دوو دڵی بیت، لەگەڵ هاوبەشەکەت ڕاوژ بکە و ئینجا بڕیاری یەکجارەکی بدە. بەڵێنەکانت فەرامۆش مەکە.


تەرازو
خۆت فێربکە بتوانێ گوێ لە دەروونی خۆت بگری، هێماکان لەوێدا خەریکی درۆشانەوەن، بیرۆکەیەکی تاقانەت هەیە، پلانی بۆ دابنێ و جێبەجێ بکە. هەست و سۆزی خۆت لە شوێنێکی باش سەرف کردووە، بەڵام پێویستە ئاگاداری زیاتری لێبکەیت و کەمتەرخەم نەبیت لەئاستی. بڕوات بە تواناکانی خۆت هەبێ و هیچ بیرۆکەیەکی نەرێنی ڕێگە مەدە بۆ ناو مێشکت.


دوپشک
مەجالی هیچ کەسێک مەدە یاری بە هستی تۆ بکات، پەشیمانی دواتر سودی نابێت، هێماکان باس لە قسە و قسەڵۆک دەکەن، وا لەمانە بهێنە و خۆت سەرقاڵی کاری جددی بکە. ئەگەر هەست دەکەی ئەو بیرۆکەیەی ئیستات سەرکەوتوو نابێت، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ دەسپێکی بیرۆکەیەکی نوێ، بە هیچ شێوەیەک کات بەفیڕۆ مەدە. خۆشەویستی و سۆزت بەردەوام یارمەتیت دەدات.


کەوان 
ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە ژیانی تۆدا، هێماکان باس لە گۆڕانی گەورە دەکەن، ئارامی خۆت بپارێزە و خواردنی تەندروست بخۆ، ئەمڕۆ کاتی بوژانەوە و وەرگرتنی وزەی نوێیە بۆ تۆ. لەگەڵ هاوکارەکانت دەمەقاڵە مەکە و رێگە مەدە نیشانە باشەکان بگۆڕدرێن. ئەگەری ئەوە هەیە پێشنیارێکی ئابوریت بۆ بێتە پێشەوە، قەبووڵی بکە چونکە سودمەند دەبی لێی. 


گیسک
هێماکان ئاماژە بە نیگەرانی دەروونی دەدەن، لەوانەیە ڕوداو یان هەواڵی ناخۆش بگاتە گوێت، بەڵام جێی نیگەرانی نییە چونکە بە خۆشی تێدەپەڕێت. شڵەژان و دڵەڕاوکێ زیانی هەیە بۆ تەندروستیت و مەجالی چالاکیەکانت تەسک دەکاتەوە. متمانەت بە خۆت و هەڵبژاردنەکانت هەبێ و بەردەوام سوود لە رێنمایی هاوبەشەکەت وەربگرە. ئەمڕۆ هاوکات بۆ تۆ ڕۆژی دەرفەتەکانە، هەوڵبدە بیانقۆزیتەوە. خۆت تێکەڵاوی کێشەکانی خەڵک مەکە، زیانی خۆتی تێدایە.


سەتڵ
ئارامی و ئۆقرەیی تۆ لەبەردەم شەپۆلێکی بەهێزە و هێماکان  هۆشداریت پێدەدەن. لە هەست و سوزداریتدا بەسەرنج بە و هەوڵ بدە کەسانی دەوروبەرت باشتر بناسیت تا هەستت بریندار نەبێت. ئەگەر بەتەمای بڕیارێکی ئابوریت باشتر ئەمڕۆ دەست ڕابگریت و دوایبخەیت بۆ ڕۆژێکی‌تر. ئەمڕۆ کاتێکی باشە بۆ باشترکردنی پەیوەندیت لەگەڵ هاوکارەکانت. ئەگەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڵەیەکت ئەنجامداوە ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ دوای لێبوردن کردن. 


 نەهەنگ
ئەمڕۆ داوای یارمەتیت لێدەکرێت، یارمەتی ئابوری یان فکری، پشتگوێ مەخە و وزەیەکی ئەرێنی بۆ خۆت پاشەکەوت بکە. بیرۆکەکانت شکەستیان هێناوە و بۆ ماوەیەک ئەم شکەستانە بەردەوام دەبن، بەڵام جێی نیگەرانی نییە چونکە پاش ماوەیەکی کەم ئەو دۆخە کۆتایی دێت و سەرکەوتن دەگەڕێتەوە بۆ ژیانت. مەجالی کێشە و گرفتەکان مەدە کاریگەری نەرێنی دابنێن لەسەر دۆخی خانەوادەکەت، بەردەوام هەوڵبدە بۆ شادکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەت و خانەوادەکەت.




خاک _ شاهۆ

 

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved