19/4/2021 06:44 PM

دانیشتنی زۆر و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشی مەترسیدار


دانیشتنی زۆر چەوری جەستە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لە بۆریەکانی خوێندا و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی کۆرستڕۆڵ و شەکرە و زۆر نەخۆشی درێژخایەنی‌تر زیاد دەکات. توێژینەوەکی نوێ لەلایەن نێوەندی پزیشکی زانکۆی کۆڵۆمبیا ئەنجامدراوە و دەریدەخات زیانەکانی زۆر دانیشتن هاوتایە لەگەڵ جگەرەکێشان، بەوەی رێگەخۆشکەرە بۆ قەڵەوی، زیادبوونی ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن. توێژینەوەکە باسی لە چوار نەخۆشی کردووە کە بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە مەترسی توشبونت هەیە.:



1. نەخۆشییەکانی دڵ، بەتایبەتی سستی دڵ
ئەگەر لە ماوەی شەو و ڕۆژدا زیاتر لە 9 کاتژمێر دابنیشت و هیچ چالاکییەکت نەبێ، مەترسی توشبونت بە نەخۆشییەکانی دڵ %20 زیاد دەکات.

2. زیادبونی كێشی جەستە بەتایبەتی کۆبوونەوەی لە ورگدا
لەکاتی دانیشتندا، جەستەت کەمترین چالاکی هەیە و ئەمەش بەمانای سووتاندنی کەمترین کالۆرییە، کەوابوو دانیشتن و خواردن بەیەکەوە، هۆکارە بۆ قەڵەوبوونی خێرا بەتایبەتی لە ورگدا.

3. بەرزبونەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە
دانیشتنی زۆر کاریگەرییەکی نەرێنی زۆری هەیە لەسەر ڕیخۆڵەکان و بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی کۆلۆن زیاد دەکات.

4. بەرزبونەوەی مەتەرسی مەیینی خوێن
لەگەڵ دانیشتنی زۆر و ناچالاکی، دەمارە خوێنبەرەکان فراوان دەبنەوە و دەئاوسێن، ئەمەش مەترسی دەوالی و هەروەها مەترسی توشبون بە مەیینی خوێن زیاد دەکات.

5. بەرزبونەوەی مەترسی تێکچونی باری دەرونی
دانیشتنی زۆر دەبێتە هۆی شەلەل بوون و تێکچوونی باری دەروونی، ئاڵۆزبونی فکر و هەست بە قەلەقی کردن و کۆی ئەمانەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەرن بۆ توشبون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن.


سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved