جەڵتە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مەرگی مڕۆڤ کە چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە، هەر لە ئەنجامنەدانی وەرزش و ستایلی ژیانەوە تا دەگات بە بۆماوەیی تەمەن. ئەگەرچی لەناو هۆکارەکانی جەڵتەدا بەرنامەی خۆراک، لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە سەرنجی پێویستی پێنەدراوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە دەرئەنجامەکەی لە ماڵپەڕی Boldsky دا بڵاوکراوەتەوە، بەرنامەی خۆراکی ناتەندروست، هۆکارە بۆ توشبوون بە هەر دوو جۆری جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ و پێویستە سەرنجی زیاتر وەربگرت. بەشێک لە توێژینەوەکە باس لە هەندێک خۆراک دەکات کە تا ڕادەیەک ڕێگری دەکەن لە توشبوون بە جەڵتە: 1. هەر جۆرە خواردنێک کە دەوڵەمەند بێت بە ماددەی "سالیسیلایت". بۆ نمونە بەهاراتەکان، سێۆ، سپێناغ، ئەنەناس، بادەم، دارچین و کشمیش. ئەم ماددەیە تەنانەت لە ئەسپرینیش بەسودترە و نابێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن. 2. هەر جۆرە خواردنێک کە ترشە چەورەکانی ئۆمێگا-3ی تێدابێت. بۆ نمونە هەمو جۆرەکانی ماسی، گوێز، تۆوی گوڵی گوڵەبەرۆژە، گەنمەشامی و تۆوی کەتان. ئەوە جگە لەوەیکە ئۆمێگا-3 سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی چاو و ئێسکان و هەروەها نەخۆشییەکانی جگەر. 3. هەر جۆرە خواردنێک کە هەڵگری ڤیتامین E بێت. بۆ نمونە گۆشتی قاز، هەمو جۆرەکانی ماسی، فستق و گوێز و بادەم و هەروەها کێوی، ئەڤۆكادۆ، بیبەری سور و برۆکلی. ئەوە جگە لەوەیکە ڤیتامین E سودی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و هاوسەنگی باری دەرونی و هەروەها بوژانەوەی توانای روبەڕوبونەوە لەگەڵ نەخۆشی. سەرچاوە: Boldsky خاک _ شاهۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure