19/4/2021 09:19 PM

تشریبی مریشك و قارچك

كه‌ره‌سته‌كان:
نیو سنگی مریشك
۵۰ گرام رۆنه‌ كه‌ره‌
۱ كه‌وچكی چێشت رۆن
۱ بیبه‌ر
۱ پیاز
۱۲۵ گرام قارچك
۱ كه‌لۆ سیر
۲ كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته‌
۲ كه‌وچكی چا به‌هاراتی بیبه‌ر
۱ په‌رداخ ئاوی كوڵاو
كه‌مێك خوێ

شێوازی ئاماده‌كردن:
* سنگی مریشكه‌كه‌ قاش بكه‌و له‌ناو تاوه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆن و رۆنه‌كه‌ره‌دا سووریبكه‌ره‌وه‌ تا ره‌نگی سنگی مریشكه‌كه‌ قاوه‌یی ده‌بێت.

* پیازو سیره‌كه‌ وردبكه‌و به‌جیا له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆن و خوێ سوری بكه‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها بیبه‌ره‌كه‌ش قاش بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌.

* دواتریش قارچكه‌كان به‌وردی قاش بكه‌و له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا سووری بكه‌ره‌وه‌.

* ئێستاش دۆشاوی ته‌ماته‌كه‌ تێكه‌ڵبكه‌و هه‌روه‌ها به‌هاراتی بیبه‌ریشی به‌سه‌ردا بكه‌.

* یه‌ك په‌رداخ ئاوی كوڵاوی تێبكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بیانكوڵێنه‌.

* له‌كۆتاییدا سنگی مریشكه‌كه‌شی تێبكه‌و با پێكه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بكوڵێت.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved