20/4/2021 06:40 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 20.04.2021


کاور

هێماکان ئاماژە بە گۆڕانکاری دەدەن و نیشانەکانی دەسپێکی سۆزداری نوێ دەبیندرێت، پێویستە هەمەلایەنە بیری لێبکەیەتەوە ئەگینا خەمی بەدواوە دەبێت. هاوکات بیر لە چەند پلانێکی ئابوری دەکەیتەوە و مێشکت سەرقاڵ کردووە، بەم جۆرە ناگەی بە مەبەست، کۆی هەوڵەکانت بخە گەر بۆ بەسەرئەنجام گەیاندنی گرنگترین پلانت.


گا

نیشانەکان ئاماژە بە ڕۆژێکی پڕ کێشە دەدەن و کێشەکان پەیوندییان بە کار و شوێنی کارکردنتەوە هەیە. لێبوردە بە و هەوڵبدە بە ئارامی تەعامول بکەیت. لە چارسەرکردنی کێشەکاندا یارمەتی دۆستانی خۆت وەربگرە. ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە پێشنیارێکت پێدەکرێت، باشترە قەبووڵی نەکەیت چونکە سودمەند نابیت.


دوانە

ماوەیەکە تووشی دڵەڕاوکێ بوویت و توانای ڕاپەڕاندنی کارەکانت دابەزیوە، بەڵام نیگران مەبە! هێماکان باس لە کۆتایی ئەم قۆناغە دەکەن و تەنیا پێویستە هەوڵی خۆت بدەی تا بگەی بە ئامانجەکانت. کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ هاوبەشەکەت و خۆت فێربکە چێژ لە شتە بچووکەکان وەربگریت. لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕوانییەت دێتە دی!


قڕژاڵ

ئارامی و ئۆقرەیی تایبەتمەندی گرنگی تۆیە. هێماکان ئاماژە بە قۆناغێکی ناسەقامگیر دەدەن و گرژی دەکەوێتە ژیانتەوە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی بەختی تۆیە و کاتی. ئەمڕۆ تا دەتوانیت خۆت لە دەمەقاڵە بەدور ڕابگرە و پێش ئەوەی هەر قسەیەک بکەیت بیری لێبکەوە. هەروەها ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ هەر بڕیارێکی گرنگی ژیانت، دوای بخە بۆ ڕۆژێکی دیکە.



شێر

هێماکان ئاماژە بە دەسکەوتێکی باشی ئابوری دەدەن، لە پلانە ئابورییەکەت دوودڵ مەبە و هەموو هەوڵی خۆت بدە، ئەمڕۆ نیشانەیەک لە سەرکەوتن دەبینیت، متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت. هەروەها ئەمڕۆ گونجاوە بۆ دەربڕینی هەستی خۆت بۆ هاوبەشەکەت، چونکە ماوەیەکە دوربوویتەوە و ئەمڕۆ گونجاوە بۆ داوای لێبوردن کردن، خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ ژیانت.


فەریک

خەم دیارترین نیشانەی ئەمڕۆیە لە بەختی تۆدا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک جێی نیگەرانی نییە، چونکە بە خێرایی تێدەپەڕێت و هەمیسان خۆشی دەگەڕێتەوە ناو ژیانت. زۆر بیر لە بابەتێک دەکیتەوە، ئەمڕۆ کۆتایی بەم بیرکردنەوەیە بهێنە و بڕیاری خۆت بدە، ڕاوێژی ئەو کەسە وەربگرە وا خۆت بە ژیر و زیرەکی دەناسیت. چەند کەسێک پاشملە باست ئەکەن، ئەگەر دەیانناسی لێیان دوربکەوە.


تەرازو

لەوانەیە ئەم بەیانییە تا ڕادەیەک مێشکت ئاڵۆز بێت، وا باشە ئەمڕۆ نەکەیت بە دەسپێک بۆ هیچ پلانێکی نوێ، چونکە توشی هەڵە و زیان دەبیت. ئەو کاتەی وا بەپێویستی دەزانیت، گوێ لە ڕێنوێنی هاوکارانت بگرە، چونکە ئەوان یارمەتیت دەدن. هاوبەشەکەت لە پلانەکانت ئاگادار بکە و هەوڵ بدە پەیوەندییەکەتان پتەوتر بکەیتەوە.


دوپشک

ئەمڕۆ تا ڕادەیەک سەرقاڵ دەبیت و ڕۆژێکی سەختت لەپێشە. ئەمڕۆ گونجاو نییە بۆ دانوستان و باس لەسەر خەرجییەکان، باشترە دیدارەکانت دوابخەیت بۆ ڕۆژێکی دیکە، ئەمڕۆ واز کە پێشبینی و گومان بهێنە چونکە توشی زیان دەبیت. پلانە ئابوریەکانت دەگەنە ئەنجام، تەنیا پێویستە هوڵەکانت دروست ئاراستە بکەیت.


کەوان 

ئەستێرەناسان پێشبینی دەکەن ئەوڕۆ نەتوانیت بەباشی تەرکیز بکەیت. ئەگەر پێویستە گرفتێک چارەسەر بکەیت، باشترە یارمەتی کەسانی نزیکی خۆت وەربگریت یان دوای بخەیت بۆ ڕۆژێکی دیکە. ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەوڵ بدەی پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشەکەت باشتر بکەیت.


گیسک

هێماکان ئاماژە دەدەن کە کار و پلانەکانی تۆ لە باشترین دۆخدا نین. باشترە سەرجەم بڕیارە گرنگەکان دوابخەیت بۆ ڕۆژێکی دیکە، هەڵبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە کار و چالاکی لە دەرەوەی خانەوادەکەت هەیە. مەترسی زیان بەرکەوتن لە تۆ زۆر نزیک بۆتەوە. پێشنیارت پێدەکەم ئارامی خۆت بپارێزیت و خۆت بەو چالاکییانە سەرقاڵ بکەیت وا چێژیان لێوەردەگریت.


سەتڵ

هێماکان ئاماژە دەدەن ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر تایبەتە بۆ داهێنان و هەروەها بۆ سازدانی پەیوەندی نوێ. دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی توانا هونەرییەکانی خۆت بسەلمێنیت، ئەم پاش نیوەڕۆیە کەسێکی تایبەت ئەبینیت کە پشتیوانی لایەنی هونەری تۆ دەکات. هەروەها ئەمڕۆ ڕۆژێکە کە دەتوانی زۆرترین چێژ لەو ساتانە وەربگریت کە لەگەڵ هاوبەشەکەت بەسەری ئەبەیت. 

 نەهەنگ

ئەم بەیانییە لەدیدارێکدا توشی بێ‌هیوایی دەبیتەوە، باشترە پەلە نەکەیت، دەرفەتە زێڕینەکانیش لەبەردەمتەو لەکاتی خۆیدا دەتوانیت بیانقۆزیتەوە. ئەمڕۆ بە گومانەوە هیچ بڕیارێکی ئابوری و بازەرگانی مەدە، چونکە توشی زیان دەبیتەوە. ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ هاوبەشەکەت پلانی گەشتێک دابنێن کە هەردوکتان چێژی لێوەردەگرن.



خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved