20/4/2021 03:08 PM

چەند خاڵێک سەبارەت بە شێرپەنجەی گورچیلە کە باشترە بیزانیت

گورچیلە یەکێکە  لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە کە ئەرکی پاڵفتەکردنی خوینی لە ئەستۆیە و لە پاشەڕۆی زیندە چالاکییەکان پاکی دەکاتەوە. شێرپەنجەی گورچیلە لە پلەی 12 یەمنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکاندایە و هەر ئەمەش بۆتە هۆکار تا کەمتری قسە لەسەر بکرێت، بەڵام دەبێ لەئاست ئەم نەخۆشیە کەمتەرخەم نەبین چونکە دەست نیشانکردنی ئەم نەخۆشییە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا ئاسان نییە. ماڵپەڕی healthline لە یەکێک لە بابەتە تەندروستییەکانی خۆیدا بەم شێوە باس لە نیشانەکانی گرێی گورچیلە دەکات:


1. بونی خوێن  لەناو میزدا بە شێوەیەک کە ڕەنگی بەرەو سوور دەگۆڕێت و کەسەکە هەستی پێدەکات.

2. بەرە بەرە ئارەزوی خواردن کەمدەبێتەوە و کێشی جەستە دادەبەزێت و هەست بە لاوازیکردن خۆی دەرەخات.

3. کەسەکە توشی کەمخوێنی دەبێتەوە و لەماوەی ڕۆژدا هەست بە هیلاکی دەکات.

4. کەسەکە لە بەشی خوارەوەی پشتی، واتە لە هەردوو لای بڕبڕەی پشتیدا، هەست بە ئازارێکی بەردەوام دەکات.

5. ئاستی كۆلیستڕۆڵ لەناو خوێندا بەرزدەبێتەوە کە هەندێک جار ئەم حاڵەتە لە تاقیکردنەوە ئاساییەكانی خوێندا دەرناکەوەێت.

6. پلەی گەرمای جەستە بەرز دەبێتەوە و بەتایبەتی شەوان کەسەکە توشی ئارەقەکردنەوە دەبێت.



سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved