د.به‌همه‌ن حسێن ڕه‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌و میزه‌ڕۆ بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئاوی پاك ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله؟ له بابه‌ته‌كه‌یدا د.به‌همه‌ن ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی كۆن، ئاوی ناساز باشتره له ئاوی ساز له‌ڕووی درووستكردنی به‌ردی گورچیله. ڕوونكردنه‌وه‌شی داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ناسازیی ئاو دوو جۆره، ئه‌وانیش: * ناسازی كاتی: به‌هۆی بوونی ئاوه گیراوه‌ی ئایۆنی كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و بایكاربۆنه‌یت. به گه‌رمكردن ئه‌م گیراوانه لێكهه‌ڵده‌وه‌شێن و كاربۆناتی كالسیۆم له‌بنی ده‌فره‌كه ده‌نیشێت. *ناسازی هه‌میشه‌یی: به‌هۆی بوونی ئاوه گیراوه‌ی كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و گۆگردات و كلۆراید. به‌گه‌رمی هه‌ڵناوه‌شێت. به‌ڵكو به‌ڕێگای كیمیایی تایبه‌ت پاكده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زۆری به‌ردی گورچیله‌ش بریتییه له نیشتنی خوێی ئۆگزالایتی كالسیۆم. چونكه توانای توانه‌وه‌ی كه‌مه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئایۆنی كالسیۆم له ریخۆڵه‌دا له‌گه‌ڵ ئۆگزالایتی ناو خواردن یه‌كده‌گرێت و له‌ڕێگه‌ی پاشه‌ڕۆ فرێده‌درێته ده‌ره‌وه‌و مه‌ترسی به‌ردی گورچیله كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ئایۆنی مه‌گنسیۆم دژه نیشتنه. رێگانادات خوێی ئۆگزالایتی كالسیۆم له گورچیله‌دا بنیشێت و به‌رد دروستبكات. له‌وباره‌یه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: (هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ئاوی ناساز كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی دروستبكات). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاوی ناساز له پیشه‌سازیدا ده‌كرێت مه‌ترسیدار بێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه هه‌ڵمینه‌كان و بۆیله‌رو تاوه‌ره‌كانی ساردكردنه‌وه‌ی یه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان. هه‌روه‌ك سابون و پاككه‌ره‌وه كۆنه‌كان له ئاوی ناسازدا كه‌فناكه‌ن. پاككه‌ره‌وه تازه‌كان مادده‌گه‌لی ئه‌وتۆیان تێدایه كه ئاوی ناساز كاری لێناكات. له سروشتیشدا، زۆرێك له كانی و سه‌رچاوه‌كان ئاوی ناساز ده‌رده‌ده‌ن. زۆرجار له ئه‌شكه‌وته‌كاندا سته‌له‌كتایت و سته‌له‌كمایت دروستده‌كات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure