21/4/2021 07:07 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 21.04.2021

کاور

هەواڵی باش بۆ تۆ ئەوەیە کە هەسارەی ڤێنوس کە هێمای خۆشەویستیە دەکەوێتە سەر ‌هێماکەی تۆ و بۆ ماوەیەک خۆشی ئەبەخشێ بە ژیانت، لەوانەیە پارەیەک بگاتە دەستت وا چاوەڕێت ئەکرد، بەڵام تۆ دەبێ هۆشیار بیت کە لەو چێژوەرگرتنەدا چ لە ڕووی جەستەیی و چ لەڕووی ئابورییەوە زیادەڕەوی نەکەیت.
ئەگەر ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی هاتنەدی ئارەزوەکانت دکەیت، کاتی ئەوە نییە دڵسارد بیتەوە، لە هەوڵەکانت بەردەوام بە و هەوڵ بدە ئەو گرژییانە کەم بکەیتەوە کە پێشبینیان دەکەیت.

 

گا

تۆ لە ئەمڕۆوە پێ دەخەیتە قۆناغێکی نوێ لە بیرکردنەوەو خەیاڵ کردندا و توانای ئەوەت هەیە کە بەیارمەتی ئەوانە ڕێگە نوێیەکان بدۆزیتەوە! لە ڕاستیدا لەگەڵ داخل بوونی ڤێنوس بۆ دوانزدەهەمین خانە، کە خانەی خەیاڵە، تۆ پێ دەخەیەتە ئەم قۆناغەوە.
بەڵام فەرامۆشی مەکە کە نابێت هەر جۆرە فکرە و خەیاڵێک بە جددی وەربگریت و لە ڕاستی ژیانتدا کەڵکیان لێ‌وەربگریت. ئەم بیرۆکە و خەیاڵانە تەنها ڕێنوێنیت دەکەن بۆ ئاسو نوێیەکانی بەردەمت.


دوانە

ئەگرچی تۆ ئێستاش لەگەڵ ئەو سنورە دەستکردانەی خۆت، لە ژیان و کار بەردەوامی، بەڵام لەبەردەم کۆمەڵێک ڕوداو وەستاوی کە پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت دەگۆرن.
ئەم ڕێگە نوێیە و ئەم گۆڕانەی کەوا ئەزموونی ئەکەیت، وەکوو شەپۆلێکی گەورە ژیانی تۆ باشتر دەکات و ژیانی کۆمەڵایەتیت دەگەشێنێتەوە. بەڵام دوو خاڵ نابێ لەیاد بکەیت: یەکەم، هەر ئاڵوگۆڕێک دەرئەنجامی خۆی دەبێت و دووهەم، لەخۆبایی مەبە و هەوڵبدە لەگەڵ خەڵکدا پەیوەندییەکی باشت هەبێت.


قڕژاڵ

ڤێنوس دەگاتە دوانزدەهەمین خانەی خۆی و ئەمە وا دەکات تۆ زیاترین چێژ لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆت وەربگریت. بەڵام هاوکات، شێوەی واقیع بوونی ڤێنوس بە جۆرێکە کە ئەگەری ئەوە هەیە لە زۆنی پارێزراوە بتخاتە دەرەوە و توشی دڵەڕاوکێ بیت. بە خوشحاڵییەوە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەسەر سترسەکاندا زاڵ دەبیت و سەلامەتیت پارێزراو دەبێت.


شێر

بە خۆشییەوە ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە بۆ تۆ و ئاسمانی تۆ ساف و گەشاوەیە و هەموو شتەکان بە ڕوونی خۆیان بۆ تۆ دەردەخەن. 
سود لەو دۆخە وەربگرە و سەیری ئاراستەی ژیانت بکە و بزانە ئەبێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت چ کارێک ئەنجام بدەیت و بیری خۆشت سنوردار مەکەوە. ئەوە دۆخێکە کە لەگەڵی ڕووبەڕوویت، ئەو توانایەت ئەداتێ تا ئامانجە درێژخایەنەکانت دیاری بکەیت و بە هوڵ و پێداگری و هەڵبەت یەک تۆز چانس، بەهاسانی دەستەبەریان بکەیت.


فەریک

تۆ دەتوانی لە ترۆپکی هەستی خۆت بوەستی، ئەم دۆخە لەلایەکەوە دڵڕفێنە و لەلایەکی‌ترەوە هەندێک ترسناک، کەوایە باشترە بگەڕێیتەوە بۆ خاڵی ناوەڕاست و هاوسەنگی ڕابگریت.
ئەگەر کەس یان شتێک بیری تۆی ئاڵۆز کردووە، بەم زووانە ڕاستییەکانت بۆ ئاشکرا دەبێت، ئەگەر بڕیارتداوە وەرزش بکەیت، ئەمڕۆ دەتوانێت ڕۆژێکی گونجاو بێت بۆ دەسپێک.


تەرازو

هەسارەی حاکمی تۆ لە حەوتەمین خانەی خۆیدا دەوەستێت و پەیوەندییەکانی تۆ لەگەڵ خەڵکدا و بەتایبەتی لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر و گەرمتر لەجاران دەبێت. ئەم دۆخە نوێیە، شادی و خۆشییەکی زیاتر دەبەخشێتە دەرونی تۆ هۆکار دەبێت تا لەلای خەڵکیش سەرنجڕاکێشتر و خۆشەویست‌تر بیت.
لەوانەیە کار یان کەسێکی نوێت پێ پێشنیار بکرێت، لە چێژوەرگرتن لە ژیان مەترسە و ئێستا لە هەلومەرجەکە گونجاوە، سودی لێوەربگرە.

دوپشک

ڤێنوس ئەچێتە شەشەمین خانەی خۆی واتە "چالاکی" و لەوانەیە فریوت بدات و توانای تۆ کەم بکاتەوە. ڕاهێنانی خۆ کۆنتڕۆڵکردن دەتوانێ یارمەتیت بدا تا نەکەویتە دۆخە نەگونجاوە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام لەوانەیە ئەمڕۆ هەندێک دۆخەکە بگۆڕێت و بکەویتە دۆخێکی تایبەتییەوە.
لە چەند هەفەتەی داهاتودا ئەگەری ئەوە هەیە لە پەیوەندی خۆشەویتیتدا گۆڕان و ئاڵۆزی بێتە پێشەوە، بەڵام نابێ فەرامۆشی بکەیت کە هەر ئەو کێشە و گرفتانە دەتوانن پەیوەندییەک باش و باشتر ڕابگرن.


کەوان 

هەستت بۆ کەسێکی تایبەت یان بۆ خۆشەویستەکەت، بە ئاشکرایی دەبینرێت، بەڵام ئەگەر بە زمان باسی ئەو هەستانە بکەیت، دۆخەکە دەگۆڕێت و ئاڵۆزی تێدەکەوێت، باشترە بەر لەوەی قسەیەک بکەیت، دەرئەنجامەکانی لەبەرچاو بگریت.


گیسک

ئەمڕۆ هەست دەکەیت کارەکانت ماوەتەوە و کاتیشت کەمە، باشترە لەسەرەخۆ بیت، دڵنیابە کە تۆ کاتی پێویستت لەبەردەستە! زۆربەی کاتەکان کەسێکی بەسەبر و لێبوردەیت و بەپێی پلانەکانت ئەڕۆیتە پێشەوە، بەڵام ئەو هەستەی ئەمڕۆ هەتە، دەتوانێ لەو ئاراستەیە دورتبخاتەوە و هانتبدا بەبێ بیرلێکردنەوە هەنگاو بنێیتەوە.


سەتڵ

بەشێک لە لەدایکبووانی ئەم مانگە خۆیان بۆ گەشت ئامادە کردووە بەڵام لە ئێستادا نازانن بەرەو کوێ بڕۆن، ئەگەر تۆش لەو کەسانەیت، ئەوە پێویست ناکا خۆت توشی دوودڵی بکەیت، باشترە نزیکترین شوێن وەکوو شوێنی مەبەست دیاری بکەیت و چێژ  لە گەشتەکەت وەربگریت.


نەهەنگ

لەگەڵ ڕۆیشتنی ڤێنوس بۆ دووهەمین خانەی خۆی، تۆ زیاتر تامەزرۆی پارە دەبیت و حەزدەکەیت ڕێگە نوێیەکان تاقی بکەیتەوە. پێداچوونەوە بکە بۆ ئەم بڕیارەی خۆت و بەرلەوی گۆڕانێکی نەخوازراو بێتە پێشەوە، هەموو لایەنەکانی لێک بدەوە. لەوانەیە ئەم ڕێگە نوێیانە توشی زیانت بکات! لە دۆخی ئێستادا تۆ تووشی تەماح بوویت زیاتر لەوە دەخوازیت وا پێویستە، باشترە ئەم شێوە ڕوانینە وەلا بنێیت.



خاک _ شاهۆ





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved