21/4/2021 04:04 PM

ئەگەر لە ماڵەوە قژت ڕەنگ دەكەیت ئەو خاڵانە لەبەرچاو بگرە


لە دەورانی کۆرۆنادا خانمان کەمتر سەردانی ئارایشتاگان دەکەن و زۆرتر هەوڵ دەدەن لەماڵەوە قژیان ڕەنگ بکەنەوە. بەڵام هەندێک جار لبەر بێ‌ئەزمونی تووشی چەند هەڵەیەک دەبن و لە ئاکامدا ئەنجامی کارەکەیان بەدڵ نابێت. سایتی brightside ئاماژەی بە چەند ڕێنماییەکی ڕەنگ کردن کردوە کە ئەگەر لەکاتی بەکارهێنانی بۆیەی قژدا لەبەرچاوی بگریت، ئەنجامی ڕەنگکردنەکە جوانتر دەبێت:



1. ئەگەر ئەزمونی پێویستت نییە بەتەنها قژت ڕەنگ مەکەوە
کاتێک خۆت قژت ڕەنگ دەکەیتەوە، زەحمەتە بتوانیت دەستت بگا بۆ هەموو تاڵەکان و کۆنتڕۆڵیان بکەیت، باشتر سود لە یارمەتی ئەندامێکی خێزانەکەت وەربگریت.

2. زیاتر لە دوو ڕەنگ بەکار مەهێنە
تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕەنگی دڵخواز پێویستی بە ئەزموون و شارەزایی هەیە و باشترە لەماڵەوە زیاتر لە دوو ڕەنگ تێکەڵ نەکەیت چونکە ناگەیت بەو ئەنجامەی وا بیری لێدەکەیتەوە.

3. ڕەنگکردنی بنجی تاڵە موەکانت دوا مەخە
پێستی سەر گەرمایەک بەرهەم دەهێنێت کە هۆکارە بۆ کاڵ بوونەوەی بۆیەی سەر بەتایبەت بنجی تاڵەکانی قژ، بۆیە پێویستە هەر 6 بۆ 8 هەفتە، ئەو شوێنانە دوبارە ڕەنگ بکەیەتەوە تا ڕەنگی قژت یەکدەست بێتەوە.

4. سود لە ڕێنماییەکانی بۆیەکە وەربگرە
هەر بۆیەیەک ڕێنمایی تایبەت بەخۆی هەیە و لەگەڵی پاکێج کراوە، بە وردی بیخوێنەوە و بەپێی ڕێنماییەکە بۆیەکە بەکاربهێنە تا تاڵەکانی قژت توشی سووتان و زیان نەبێتەوە.

5. بەهیچ شێوەیەک فڵچەی ددانی بەکارمەهێنە
ڕەنگ کردن فڵچەی تایبەت بە خۆی هەیە و لە زۆربەی دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت، بەکارهێنانی فڵچەی ددان کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەنجامی ڕەنگکردنەکە و کوالیتەی کارەکە دادەبەزێنێت.

6. لەکاتی هەڵبژاردنی بۆیەدا، ڕەنگی پێستت لەبەرچاو بگرە

هەر ڕەنگی پێستێک، بەشێک لە بۆیەکانی قژیی لێدەکاڵێتەوە، بۆ نمونە هەندێک کەس بۆیەی بلۆندی ساردیان لێ‌جوانە و هەندێکی‌تر بلۆندی گەرم! بۆ ئەم کارە پێویستە لەگەڵ کەسێکی شارەزا راوێژ بکەیت.



سەرچاوە: brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved