21/4/2021 04:10 PM

ئەگەر لە خواردنی گۆشتدا زیادەڕەوی بکەیت جەستەت چی بەسەر دێت؟


بێ‌گومان گۆشت بەشێکی سەرەکییە لە ژەمە خۆراکییەکاندا کە لەگەڵ چەندین سود و هەروەها چێژی تایبەت، بەپێی جۆری گۆشتەکە و شێوازی ئامادە کردنی، کۆمەڵێک زیانیشی بۆ تەندروستی هەیە. گۆشت سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە پرۆتین، ئاسن و ڤیتامین B12، بەڵام هاوکات چەورییەکی زۆری تێدایە کە دەتوانێ هۆکار بێت بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ. ماڵپەڕی  mirror لە بابەتێکدا بەو جۆر باس لە زیانەکانی زۆر خواردنی گۆشت دەکات:



1. بەهۆی ڕێژەی زۆری پرۆتین و هەروەها  کەمی ریشاڵ، زیانی هەیە بۆ ڕێخۆڵەکان لەوانەیە توشی قەبزی ببیت.

2. کەمی ڕیشاڵ لە پێکهاتەی گۆشتدا، هۆکارە گرفتەکانی دڵ و  هەروەها چارەسەرکردنی گرفتەکانی دڵیش دوا دەخات.

3.  لەو ڕووە کە هەرسکردنی هاسان نییە، زیاتر هەست بە ماندوێتی دەکەیت.

4. زیادەڕەوی کردنی لە خواردنی گۆشت مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات.

5. هۆکارە بۆ زیاتر ئارەقە کردن و سەئاوچوون و لەم رێگەیەوە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی جەستە.

6. یارمەتی دابەزینی ئاستی کۆلاجین دەدات و لەم ڕێگەیەوە گرفتی پێست و قژت بۆ دروستدەبێت، نینۆکت ناسک دەبێتەوە و خێراتر دەشکێت، قژت تووشی ڕووتانەوە دێت و پێستیشت خێراتر چرچ دەبێت.

7. زیادەڕەوی کردن لە خواردنی گۆشت و وەرگرتنی ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین هۆکارە بۆ لەدەستدانی کالسیۆم و لە دەرئەنجامدا ئێسکانت لاواز دەبێت.

8. دابەزینی ئاستی ئاوی جەستە هاوکات دابەزینی ئۆکسجینیشی لەگەڵدا دێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە.

9. لەڕووی پێکاتەوە بەتاڵە لە دژە ئۆکسانتەکان و ئەمەش بەواتای لاوازبوونی سیستمی بەرگیری جەستە و زوو نەخۆشکەوتنە.

10. لەناو جەستە ماددەیەک دروست دەکات بە ناوی "کیتۆنز" و ئەمەش هۆکارە بۆ ناخۆش بوونی بۆنی دەم و هەناسە.



سەرچاوە:  mirror 
خاک _ شاهۆ

 

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved