21/4/2021 06:19 PM

به‌یانیان وه‌رزش بكه‌ن

وه‌رزشكردن له‌ هه‌موو كاتێكدا به‌سووده‌، به‌ڵام له‌ به‌یانیاندا تایبه‌تترو گرنگتره‌، به‌وپێیه‌ی وزه‌و چالاكی به‌ جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت و ته‌واوی ئه‌و رۆژه‌ به‌ ئارامی ده‌تهێڵێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پزیشكان چه‌ند هۆكارێكیان دیاری كردووه‌ تا به‌یانیان وه‌رزش بكه‌یت، ئه‌وانیش:

* مێشك و هزر چالاك ده‌كاته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌ركیزت باش بێت به‌یانیان وه‌رزش بكه‌.
* سه‌ره‌كیترین رێگه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سوتاندنی كالۆری و كۆنترۆڵكردنی خواردن له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌ت، به‌یانیان وه‌رزش بكه‌.
* ئه‌گه‌ر به‌یانیان وه‌رزش بكه‌یت ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌ ئارام ده‌بیت و خه‌ویشت گونجاو ده‌بێت و پچڕپچڕ نابێت، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێت نابێت.
* هێزو توانای جه‌سته‌ت به‌هێز ده‌كات و ئه‌و به‌یانیانه‌ی وه‌رزش ئه‌نجام بده‌یت، ته‌واوی ئه‌و رۆژه‌ هه‌ست به‌ ماندووبوون ناكه‌یت و ئاره‌ووی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكت ده‌بێت.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved