له توێژینه‌وه‌یه‌كدا سووده‌كانی خه‌ل ئاشكرا ده‌بێت، به‌وهۆیه‌ی چه‌ندین ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت بۆیه له‌چه‌ند خاڵێكدا نهێنییه‌كانی خه‌لی سێ‌و ده‌خه‌ینه‌ڕوو. * بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری قوڕگ گرنگی به‌تێكه‌ڵكردنی خه‌لی سێ‌و بده له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو و هه‌نگوین، دواتریش بیخۆره‌وه. * له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه تێكه‌ڵكردنی دوو كه‌وچك چا خه‌لی سێ‌و له‌گه‌ڵ ئاودا سوودی هه‌یه بۆ گه‌ده‌و به‌تایبه‌تی ئازاری گه‌ده له‌ناوده‌بات. له‌كاتێكدا هه‌ستده‌كه‌یت كه لوتت گیراوه ئه‌وا هه‌مان تێكه‌ڵه سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر، پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی رۆژانه‌ی بۆ دوو تا سێ جار بخورێته‌وه. * خه‌لی سێ‌و هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی قژ بۆیه شامپۆی لێ دروستده‌كرێت، لێره‌دا گرنگی به‌تێكه‌ڵكردنی خه‌ل و ئاو بده، له‌هه‌مانكاتیشدا چاره‌سه‌ره بۆ رووتانه‌وه‌ی قژو نه‌هێشتنی خورانی پێستی سه‌ر. * به‌كارهێنانی خه‌لی سێ‌و بۆ ناو زه‌ڵاته به به‌رده‌وامی سوودی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی جه‌سته به‌ئاسانی خواردن هه‌زم بكات، هه‌روه‌ها ریخۆڵه‌ش پاكده‌كاته‌وه‌و غازات ناهێڵێت. * چاره‌سه‌ره بۆ له‌ناوبردنی مێخه‌كه، شه‌وانه پێش كاتی نوستن بهگوێپاكهرهوه مێخه‌كه بهخهلی سێ‌و تهڕبكهو دواتریش گرنگی به به‌كارهێنانی پلایستهر بده، بۆماوه‌ی یه‌ك تا دوو هه‌فته به‌رده‌وامبه. * به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه میكرۆبی ناو ده‌م له‌ناوده‌بات بۆیه سوودی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ناو ده‌مت به‌رده‌وام بۆنێكی پاكی هه‌بێت. * خه‌لی سێ‌و هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش و سوتاندنی چه‌وری جه‌سته، رۆژانه پێش كاتی نانخواردنی به‌یانیان گرنگی بده به‌خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاوی گه‌رم و كه‌مێك خه‌ل. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure