22/4/2021 07:03 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 22.04.2021


کاور

گیرۆدەی خۆشەویستییەکی یەک لایەنە بوویت و ئەم بابەتە بە زۆری تۆ ئازار ئەدات، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە تا بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدەیت و خۆت یەکلا بکەیتەوە. هەروەها ئەمڕۆ تا ڕادەیەک توشی نیگەرانی و دڵەڕاوكی دەبیت، هەوڵبدە ئارامی خۆت بپارێزیت و هەڵومەرجەکە بە باشی کۆنتڕۆڵ بکەیت.
 

گا
 
بەتەمای دەست بەکارێک بکەیت کە ڕیسکێکی زۆری هەیە و ئەندامانی خێزانەکەت پشتیوانیت لێ‌ناکەن. باشترە جێبەجێ کردنی ئەم پلانە دوابخەیت و سەرەتا ڕەزامەندی خانەوادەکەت دەستە بەکەیت. خۆشحاڵی و ڕەزامەندی ئەوان خاڵی پلە یەک بێ بۆ تۆ، تەنها بەم شێوازە سودمەند دەبیت.
ئەمڕۆ بیری لە کڕینی دیارییەک دەکەیەتەوە، ئەنجامی ئەو کارە کێشەی نییە، بەڵام زیادەڕەوی مەکە لە خەرجکردندا.


دوانە
 
لەگەڵ هاوبەشەکەت تووشی ناڕەحەتی بوویەتوە و ئەم بابتە تۆ ئازار ئەدات، بەڵام لە ئێستادا کاتی قووڵ کردنەوەی کێشەکان نییە، چونکە زیاتر زەرەرمەند دەبیت. هەوڵبدە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی نێوانتان.
لەوانەیە ئەمڕۆ هەنێک هەست بە پەتا و هەڵامەت بکەیت، پێویستە ئیسراحەتی تەواو وەربگریت و خۆت زۆر ماندوو نەکەیت، هەوڵ بدە چێژ لە شتە بچووکەکانی ژیان وەربگریت.

 
قڕژاڵ
 
دۆخی ئابوری تۆ بەرەو باشی ئەڕوات و ئێستا ئەتوانیت هەندێک لە کێشە ئابورییەکانت چارەسەر بکەیت، بەڵام فەرامۆشی مەکە کەمتەرخەمی کردن و خەرجی بێجێ، دەتگەڕێنێتەوە دۆخەکەی ڕابردوو.
ئەگەر زگوردیت، ئەوە حەزدەکەی بچیتە ناو پەیوەندییەکی نوێوە، بەڵام ئاگادار بە کە لەئێستا باری دەرونیت بۆ ئەم بابەتە گونجاو نییە و لەوانەیە بڕیاری هەڵە بدەیت و پەشیمان ببیتەوە.

 
شێر
 
لەوانەیە توشی ئەم بیرۆکەیە بیت کە بە ئەندازەی تواناکانی خۆت، لە ژیاندا سەرکەوتوو نەبوویت و بتهەوێ هەوڵی گۆڕانی بنەڕەتی دۆخی ژیانت بدەیت، ئەنجامی بدە بەڵام بە بیرلێکردنەوە، نیشانەکان ئاماژە بە سەرکەوتنت دەدەن.
زیاتر لە رابردوو گرنگی بە خانەوادەکەت بدە و ئەگەر دەتوانی گەشتێک بچوک ساز بدە، ڕۆژێکی گونجاوە بۆ چێژ وەرگرتن لەگەڵ هاوبەشەکەت.

فەریک
 
لەم ڕۆژانەدا خەرجییەکانی تۆ زیادی کردووە و ناتوانیت وەکوو ڕابردوو ئابوریت خۆت چاوەدێری و کۆنتڕۆل بکەیت، ئەگەر بەو شێوازە  بەردەوام بیت پلانەکانی دیکەی ژیانت تووشی زیان دەبن، واز لەم شیوازە بهێنە.
لە شوێنی کارکردنت لەوانەیە تووشی گرژی و دەمە قاڵە ببیتەوە، هوڵبدە خۆت کۆنتڕۆل بکەیت و ڕێز لە هاوکارەکانت بگرە.

 
تەرازو
 
تۆ خاوەنی بیرگەیەکی بەهێزیت و ئەمە هەمیشە یارمەتیت ئەدات تا گرفتەکانت چارەسەر بکەیت و ڕەفتارت بەرز بنرخێندرێت. بەڵام لە ئێستا لە هاوبەشەکەت دووربویتەوە، ئەگەر حەز دەکەیت شادی بگەڕێتەوە بۆ ناوتان، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گوێ لە قسەی کەسانی دەوروبەر مەگەرە و ئەو دەرفەتە لەکیس مەدە.

 
دوپشک
 
تۆ لەو کەسانەیت کە زۆر زو توڕە دەبیت و هێماکان باسی شەڕێک دەکەن لەگەڵ یەکێک لە ئازیزانت کە زۆر توڕە و ئاڵۆزت دەکات، باشترە هەناسەی قووڵ بدەیت و دەروونی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەگەری ئەوە هەیە لەو کاتەدا هەندێک قسە بکەیت کە دواتر لێی پەشیمان ببیتەوە.
لە کارو چالاکییەکانتدا، هێماکان باس لە شکەستێکی کاتی دەکەن، کەوایە جێی نیگرانی نییە!


کەوان
 
نیشانەکان باس لە خەمێکی دەرونی دەکەن، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی دیکەش بەردەوام بێت، لەگەڵ نزیکترین هاوڕێی خۆت باسی بکە و ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاوە بۆ بڕیاردان و یەکلا کردنەوەی.
چەند پلانێک لە مێشکتدا دێن و دەڕۆن، ئەوە بزانە کە هەمویان بەیەکەوە جێبەجێ نابن، بەپێی گرنگی، هەوڵەکانی خۆتیان بۆ دابەش بکە، بە دڵنیایی ئەنجامی باش وەردەگریت.


گیسک 

نیشانەکان ئاماژە بە گۆشەیەک دەکەن کە وەکوو گۆشەی تەنهایی پێناسە دەکرت، ئەگەر بیر لە کەسێکی تایبەت دەکەیتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاوە تا ئەو خۆشەویستیە باس بکەیت، بەڵام پێشتر بە تەواویی بیری لێبکەوە با تووشی پەشیمانی نەبیتەوە.
لە کار وچالاکی ڕۆژانەتدا سەرکەوتن هاتووە، پلانە ئابورییەکانت جێبەجێ دەبن، تەنها پێویستە سەبرت هەبێت


سەتڵ

یەکێک لە خزمەکانت توشی نەخۆشی بووە، باشترە ئەحواڵت بپرسیت چونکە بیر لە تۆ دەکاتەوە. ئەم کارەی تۆ یارمەتی چاکبونەوەی دەدات و باری دەرونی زۆر باشتر دەکات.
هێماکان ئاماژە بە داخراوییەک دەکەن لە کار و چالاکییەکاندا، بەڵام واز مەهێنە و جددی‌تر لە رابردو هەوڵی خۆت بدە، سەرکەوتن لە تۆ نزیکە.

 

نەهەنگ
 
ئەمڕۆ دەتوانی ئاکامی راستگۆیی خۆت ببینیت، چونکە ڕوداوێک دێتە پێشەوە کە ڕاستگۆیی و بەرحەق‌بوونی تۆ  لەلای هاوکارانت ئاشکرا دەکات.
لەوانەیە ئەمڕۆ حەز بکەیت کاتێکی زیاتر لە ماڵەوە بمێنیتەوە و پشو وەربگریت، بێ‌دڵی خۆت مەکە، ئەم ئیسراحەتە سودی بۆ دەرون و جەستەت دەبێت.



خاک _ شاهۆ





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved